دڵپاکی
Appearance
مەسنەد هەیە ئەمما بە هونەر عەقڵە مەقامات | شێخی هەیە لاکن بە عیباداتە کەرامات |
دڵپاکی لەگەڵ هەم وەتەنت لازمە کوردە | حوببی وەتەنت ڕوکنە، لە ئەرکانی عیبادات |
بۆ سوودی وەتەن خزمەتی خەڵقی وەتەنت کە | حب الوطنی تۆشەیە بۆ ڕۆژی موجازات |
ئەم ئەمرە لەسەر کوللی کەسێ لازمە ئەمما | هێندێ بە بەدەن، هێندێ بە پووڵ، هێندێ خەیاڵات |
بۆ ئیشی وەتەن دەوڵەتی خۆت سەرفی وەتەن کە | کەی نەقسی ئەبێ عیلمی مەلا قەت بە سوئالات؟ |
زەحمەت نییە لای ئەهلی ئەدەب زەحمەتی میللەت | کەی تاڵە لەبۆ دەفعی ئەلەم حوببی دەواجات |
ئوستادی غەزەڵ حەیفە ئەگەر غەیری ئەدیبی | دەفتەر بگرێ، جەم ببەستێ شێعر و غەزەڵیات |
قانع کە تۆ بۆ داکی وەتەن خزمەتێ ناکەی | ڕاستۆ بە بڕۆ مزگەوت و دەس کە بە موناجات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|