دڵی ماتەم
Appearance
بۆیە دڵ دایم لیباسی ماتەمی وا لەبەرا | خانەخوێیە، ناڕوا دوکەڵ لەماڵی بێ دەرا |
گەر سەرم دانێم لە ڕێت ئەوسا خەڵاسی مودەعیم | کێیە دەعواچی لەگەڵ لاشەی کوژاوی بێ سەرا |
قەت خەفەت ناخۆم بە لۆمەی دوژمن و تانەی ڕەقیب | مێوە ڕن کەی بەرد ئەخا هەرگیز بە داری بێ بەرا |
زەوقی دڵ مەئلووفی تاڵە، هێندە تاڵی چەشتووە | نابینی لەززەت لە وەسڵی شەهد، یاخود شەککەرا |
خۆم پەنای چالاکی عشقم خست لەدەس هیجرانی یار | لەم مەقاما کوشتە کەمتر وا لە دەر تا سەنگەرا |
تا فوارەی زوخی جەرگم قرمەکاتە حەوزی دڵ | نانواڕم جارێ تر هەرگیز بە حەوزی کەوسەرا |
زوهدی قانع بۆ بەجێهێنانی ئەمری حەق نییە | بۆ تەسەللای دوری ئەبرۆی یارە وا لە مینبەرا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|