دڵی نەپشکووتوو
Appearance
بڕوانە چە بێ ڕەحمە لەگەڵ عاشقی مەبهووت | تینوو مەبە یەک قەترە لە لێوی وەکوو هارووت |
سروەی سەحەری هات و هەموو خونچە بە گوڵ بوون | خونچەی دڵی من یا دەمی تۆ بۆچی نەپشکووت؟ |
ئێعجازی مەسیحایە لەبی لەعلی درەخشان | سحر و هونەری بابلە دوو چاوی بەجادووت |
چوونی منی بێچارە لەبۆ مەعبەد و مزگەوت | بۆ دیدەنی مێحرابە کە تەشبیهە بە ئەبرۆت |
بۆ قیمەتی تۆ تاجی کەی و تەختی سولەیمان | کێشانە بکەن سووکە لەناو تایی تەرازووت |
قانع کە وەها قانعە بەم بەختە ڕەشەی خۆی | چۆن نیسبەتی هەس بەختی ڕەش و نوختەیی هیندووت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|