Jump to content

دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا

From Wikisource
دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا (1950)
by قانع
307235دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا1950قانع
دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا بە پشتی کۆمەوە عەقڵی گوزەشتەی کۆن ڕیسوا کا
بە پیری فێر پڵاو خواردن ئەبم دەس بۆ دەمم نابەم خەیاڵی خاوە چۆن کۆتر هەوای نەخچیری عەنقا کا
لە کێوی بێستوونی عەشقەدا فەرهادی بەدبەختم وەلەو شیرینەکەم مەیلی دڵی پەرویزی کەسرا کا
بەسەرهاتم وەکوو مەجنوونە ئەمما عەشقی پیر ئاموز بەدیانی کەوتوو عاشق لە جیاتی عیشق بێجا کا
بناغەی زوهدی تێک دام و وتی من گەر مەسیحیش بم کریدارم ئەبێ مەیلی تەجەللای نووری عیسا کا
دەسم برد سوخمەکەی لابەم تەماشای باخی سینەی کەم وتی ئەی بێ ئەدەب عاسی لە جەننەت چۆن تەماشا کا؟
ئەزانێ یار بێ مەیلە ڕەقیبی بەدگۆ هەر پەی پەی خەیاڵی وایە ئەربابی مەی و مەیخوارە ڕیسوا کا
ئەگەر قانع لە لافی عیشقەدا کەللەی بە جۆشش بێ هەزار مەجنوون و سەنعانیش بە زەوقی شیعری شەیدا کا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).