Jump to content

دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو

From Wikisource
دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو (1936)
by ئەدەب
310139دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو1936ئەدەب
دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو شەریکی شادیی و غوسسە و سروور و شینم بوو
ئەگەر غەمێ لە منی ڕووبدایە؛ جار بەجار هەر ئەو بەفیکرەت و تەدبیری خۆی، موعینم بوو
ڕەفیقی عیززەت و میحنەت، شەفیق و مەحڕەمی ڕاز مودام هەمدەمی گریان و پێکەنینم بوو
شەوانە تا بەسەحەر، هەر لە سوبح تا بەشام ئەنیس و موئنیس و هەمڕاز و هەمنشینم بوو
ئەگەر لە غەمزەی دڵدۆزی دڵبەران، زەخمێک بەجانی خەستە ببا، مەرهەمی برینم بوو
ئەگەر بەڕەنجی غەمی هیجردا بکەوتایەم هەر ئەو تەبیب و پەرستاری بن سەرینم بوو
ئەگەر لە بەندی خەمی زوڵفی دڵبەرێدا بام هەر ئەو نەدیمی شەو و ڕۆژ و چارەبینم بوو
نەبوو، نەبوو، دڵی وا، سەد هەزار حەسرەت و حەیف کە چوو لە کیسی دڵێکی .......................................
خودا! چ بوو؛ سەبەبی وەی لە دەستی من دەرچوو مەگەر کەسێ لە کەمیندا، بەدڵ دزینم بوو!؟
ئەدەب مەناڵە، کە تۆ کەوتییە خەیاڵی بتان دزینی ئەو دڵی غەمگینی تۆ، یەقینم بوو


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.