دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ
Appearance
دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ | بە ناچاری وەکوو مەجنوون ئەبێ هەر شێت و شەیدا بێ |
لەناو ئەهل و قەبیلەی، ئیختیاری دوورپەرێزی کا | ڕەفێقی وەحشیان و وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا بێ |
کەسێ ویستی لە ێناوی جوانان سەرفی عومری کا | لەڕێی عەشقا هەتا ماوە ئەبێ مەهتووک و ڕیسوا بێ |
هەناسەی سەردی من پشکووتنی غونچەی گوڵی ڕووتە | بەڵێ دەم کردنەوەی غونچە بەبێ بادی سەبا نابێ |
جوانم بەسیە مەهجووری خودا هەڵناگرێ تاکەی | کە ئەشکی چاوی من تەشکیل بکا هەر ساعەتێ زابێ |
وەکوو من کەس هەیە ئاخۆ دووچاری دەرد و میحنەت بێ | سەحەر هەستم غەمێکی تر لە بەختم سەرلەنوێ زابێ |
سەری زوڵفی جەماڵی ڕووی کە داپۆشی بەبێ شوبهە | وەکو مانگی شەوی چواردە بە شەرتێ نیوە گیرا بێ |
لە شەرما دانەوێنی سەر بەدائیم دەستەئەژنۆ بێ | لە ڕووی یارا گوڵی باغی ئیرەم نەختێ حەیای مابێ |
دیسان پێم خۆشە مەسروورم لە ئەوزاعی زەمان عورفی | ئەگەر ئەو دڵبەرە ئەمڕۆ لەسەر عەهد و وەفا مابێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|