Jump to content

دڵە با بەس بێ

From Wikisource
دڵە با بەس بێ (1950)
by پیرەمێرد
306117دڵە با بەس بێ1950پیرەمێرد
دڵە با بەس بێ، دڵە با بەس بێ وەرەوە هۆش خۆت، دڵە با بەس بێ
جڵەوت با بەس بە دەس هەوەس بێ بە گڕی سەودا دڵت قەقنەس بێ
با بەس خەیاڵت خەیاڵی خاڵ بێ بە پیری عەقڵت ورکی مناڵ بێ
تا کەی پەیجۆری دیدەی بازانی تا کەی گیرۆدەی گەردن قازانی
سەیر کە هامفەردان، هامدەرد و هام مەشق نازکخەیاڵان ماسی دەریای عەشق
هەریەکە بە داخ لەیلێکی بێ مەیل دەردی پڕ میحنەت، دڵ لە هیجران کەیل
بەرەودوا چوونە هەوارگەی ژێر خاک ناوی ونکردن دەورانی بێ باک
خاڵییە شوێنی نازک خەیاڵان نەما گۆڕانی ئەگریجە و خاڵان
لە هەموان پێشتر سای سینەسافان مەخدومی «معدوم» مەولەوی جافان
جێنشینی ئەو «بێسارانی» بوو خاوەن تەیکەری هادی سانی بوو
ئەبیاتی یوسف، دیوانی «خانا» مەلاکەی گۆران شاعیری دانا
ئەشعاری ڕەنگین «دێوانە» کەی شەم واتەی «ڕەنجووری» دەروون پڕ لە غەم
من کە لە شیعرا ناگەمە ئەوان هاوار ئەبەمە بارەگای یەزدان
هانام بە تۆیە ئەی خودای بێچوون عەفوت لە تاوان بەندەگان ئەفزوون
منیش دوای ئەوان ئەڕۆم بە نۆبە لە گوناهـ تۆبە، بەخشندەش تۆ بە!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).