دڵ بەدووی ئەفسانە کەوت و وای ئەزانی وا ئەبێ
Appearance
دڵ بەدووی ئەفسانە کەوت و وای ئەزانی وا ئەبێ | ئیشی دنیا ڕەنجی پێ ناوێ، بە خۆی کۆتا ئەبێ |
نەیدەزانی ئەو بە ئارەق داری ئوممێد ئاو بدا | گەر بە خوێن پەینی بکا ئەوجا سەمەر پەیدا ئەبێ |
لەفزی «نابێ» نابێ بیزانی کە لاوی کوردی تۆ | هەر بە کۆشش دێتە بەر باغی ئەمەل ئیحیا ئەبێ |
تالیع و ئیقباڵە وەهمی پایەبەندی بێ هونەر | عەزمی مەردانەت بێ هەر چیت نیاز بێ وا ئەبێ |
ئەی برا لادە لە فکری کۆن و زوو سا ڕاپەڕە | کارەکەت چارێک بخە، ڕەنجت هەبێ خۆی چا ئەبێ |
مردنە ژینت بە بێکاری، لە سستی لا بدە | هەر بە ڕەنجی لاوی وەک تۆ، نیشتمان ئاوا ئەبێ |
کەرکووک
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|