دڵ شاباش ئەکات خەرامی نازدارانی کانی شێخ
Appearance
دڵ شاباش ئەکات خەرامی نازدارانی کانی شێخ | چاوت ڕوون ئەڵێن بە گەنجان دڵبەرانی کانی شێخ |
هەر کەسێ پێشەی بەبێ شک وەکو مەجنوون عیشق نەبێ | تێ ناگا لە ڕەمزی چاوی لەیلاکانی کانی شێخ |
بە شوعلەی چاوی کەژاڵ و تیشکی گۆنای گەوهەرین | نووری خودایی ئەبەخشن کچۆڵانی کانی شێخ |
لەم بەزمی بارینی سیحرە خودا ئێمەی عاشقان | چی بکەین لە دەستی جادووی ساحیرانی کانی شێخ ؟ |
ڕۆح و ماڵ ئەکەین نیساری تۆزی هەڵپەڕکێکەیان | هێشتاکو هەر ڕازی نابن چاوبازانی کانی شێخ |
نەک بە تەنها عاشقێکی وەک «وەلی» ئاشوفتەحاڵ | شێخیش شێت ئەکەن بە خەندە «شەم»ەکانی کانی شێخ |
ئەو کەسەی نەچووەتە چین و نەیدیوە سەحرای خوتەن | بێتە ئەم دەشتە بۆ سەیری غەزالانی کانی شێخ |
کێوی هەورامان ئەتاشم ناتیق بە قوڵنگی عیشق | هەتاکو ڕازیی کەم دڵی شیرینانی کانی شێخ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|