دڵ لە حەسرەت دووریەکەت شیوەن و گریان ئەکا
Appearance
دڵ لە حەسرەت دووریەکەت شیوەن و گریان ئەکا | تیری خەمزەی چاوەکانت جگەرم بوریان ئەکا |
خەنجەری دەببانی ڕەقیب گیانمی زامدار کردووە | هەر داروخانەی خوسنت چاوەڕێی دەرمان ئەکا |
بۆ ئەوەندە دڵڕەقی وا من لە داخی هیجری تۆ | سەیلی ئەشکی چاوەکانم تەمسیلی سیروان ئەکا |
لە دەشتی ناز و حەمزەتا ئازیز وات تۆراندووە | ئاسکی تەبعی شەککەرینم ئارەزووی کێوان ئەکا |
حاڵی حازر مەزرەعەی ژینم وشکەساڵییەتی | هەر لە هەوری لوتفی تۆ تەمەننای باران ئەکا |
بێرەوە سەر شەرتی جاران زاڵی فیتنەیە دەست بە ڕم | حەملەی هێناوە خەریکە قەڵای ڕۆح وێران ئەکا |
بێ وەفا تۆ ڕۆژێک فەرمووت ڕامی دەستی تۆ ئەبم | کوانێ شەرتت ناتیقت جاوەڕی پەیمان ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|