دڵ پاکی
Appearance
بەخێڵی بۆ ئەبەی کاکە بە هاوسەر | بەناحەق بۆ یەشێنی دڵ برادەر؟ |
دڵت با پڕ لە پشکۆ بێ وەلیکەن | بە زارت ئاو بڕێژە وەک سەماوەر |
غەریب ئازاری ئیشی قۆڕە نەیکەی | مەکە گۆڕت بە پشکۆ خۆت سەمەندەر |
بە تاڵی مووی مەحەببەت فیل ئەبەستی | بە زۆر بەن ناکرێ کۆتر بە وەر وەر |
ئەگەرچی خەڵقی تاڵە تۆ شەکەر بە | چ خۆشە پێکەوە چای تاڵ و شەکەر |
جەزای چاکە بە چاکە چاکە چاوم | بەدیشی بێ چاکە چاکە کاکی سەروەر |
کە تۆ خوا پێی عەتا کردی گەلێک ماڵ | مەڕێژە قینی خۆت هەرگیز بە ڕەنجبەر |
وەکوو قانع بناغەی فیتنەجویی | لە کەللەت با نەبێ شێری دلاوەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|