دڵ گرفتارە بە عیشقت جامی مەی داوا ئەکا
Appearance
دڵ گرفتارە بە عیشقت جامی مەی داوا ئەکا | حەلقەی زیکری تێکچووە ئارەزووی نەوا ئەکا |
غەمزەیەکی چاوی مەستت بۆ منی ئاشوفتە حاڵ | مەرهەمێکە زامی کۆن و تازەم مداوا ئەکا |
لانەوازی دەستی چەرخی بەد سریشتە ڕۆحی من | بەس لە داوێنی کراست تەمەننای مەئوا ئەکا |
هێند سزات داوم بە ناحەق شێواوە نەزمی حەیات | گیان خەریکە دێتەدەر لە تەن ماڵ ئاوا ئەکا |
بێرەوە سەر باری ڕاستی تاوێ بمدوێنە بە ناز | بەو چاوە بازەت بڵێ بۆ حەز لە دەعوا ئەکا ؟ |
بۆ ئەوەندە دڵرەق و سەرسەختی ؟ سا پیم بڵێ | کێ بەرامبەر عاشقی خۆی کاری ناڕەوا ئەکا |
نازەنینم کاتێ دێیتە حاڵەتی خەندە و کەنین | مەست ئەبێ خونچە لە خۆشییا خێرا دەمی وا ئەکا |
پێکەنە شیرینی ئەرمەن بۆم با دانت دەرکەوێ | ئەو دەمەی پەری لە ئاسمان بە حوسنت بڕوا ئەکا |
شیعری تۆ ناتیق ئەوەندە دڵپەسەندە بە خودا | هەر لە زەردەخەنەی لێوی منداڵی ساوا ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|