دیسان «ناڵەی پیری پیران» (I)
Appearance
تەنها خوایەکەی زەوی و ئاسمان | لە هەموو شوێنێ پەیدایت و پەنهان |
لە بەندە گیرا بەوە سەر بەرزم | کە لە دیوانی تۆدا ئەلەرزم |
ئامان چەند خۆشە کە ڕادەوەستم | جار جارە بۆ تۆ نوێژ دادەبەستم |
«الحمد» ئەخوێنم ڕوو لە تۆ ئەکەم | بە غائبانە، حەمدت بۆ ئەکەم |
کە گەیمە ئەوەی بڵێم «أياك» ە | بە نەشئەی حزوور دڵم ڕووناکە |
چونکە ئەو دەمە وام لە حزوورا | دڵم خۆی ئەشوا لە دەریای نوورا |
ئەچمە لای پیاوێک کەوا گەورە بێ | بە فەیزی خوایی گەورەی دەورە بێ |
خۆ ئەگەر وەک من جلی چڵکن بێ | بە ڕیش و سمێڵ چارەی کوڵکن بێ |
لە لای قاپیەوان هەر دەرکراوە | هەر قاپی تۆیە کە نەگیراوە |
بە ئەندامێکی پڕ گوناهەوە | بۆ نوێژ ئەچینە ڕیزی شاهەوە |
من کە لیقای تۆم هەرزان دەس کەوێ | لە بوردەباری بەندەت چیم ئەوێ |
خوایە وام لێ بکە ئاگام لە خۆم بێ | کە وتم «الله» هەر لەگەڵ تۆم بێ |
نەوەک بە زبان دۆعا بخوێنم | لە دڵدا ڕەگی خەڵکی دەربێنم |
بە ڕەزامەندی دڵم پڕجۆش بێ | هەرچی تۆ بیکەی ئەوەم لا خۆش بێ |
کە هەرچیت کرد و بە چاکم زانی | دەستم ماچ ئەکات خۆشگوزەرانی |
ئەگەر شێتی بێ، شێتی تەواو شێت | خاک و خار و زیخ ئەکەونە بەر پێت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|