دیوانی ئەحمەدی کۆر/ج
Appearance
1
[edit]یا خوای پەروەردگارە، خالیقی عوزب و ئوجاج | ئەو دڵەی من دەردەدارە، بیکە تۆ چارە و عیلاج |
بیکە تۆ عیلاج و چارە، قەلبی میسکن و هەژارە | ڕۆژ و شەو هەر بێقەرارە، داییمە دەر ئیختیلاج |
داییمە دەر ئیزتیرابە، ناڵەناڵم وەک ڕوبابە | جەرگی من هەروەک کەبابە، بۆ گوڵی ڕوخ چون سیڕاج |
بۆ گوڵی ڕوخ چون چراغە، پڕ لە هیجر و دەرد و داغە | ساعەتێ نابێ فەراغە، هەر دەناڵێ چون دوڕاج |
هەر دەناڵێ شیبهی پۆڕە، ڕۆژ و شەو تەڵخ و شۆرە | تۆ خودا ئەی یار بنۆڕە، یاری گەردن هەمچوو عاج |
یاری گەردن وەک مینایە، ساحێبی شەرت و وەفایە | مەعدەنی جوود و سەخایە، دین و دنیات دان ڕەواج |
تۆ ڕەواجی دوو جیهانی، فەخری ئەرز و ئاسمانی | شاهی سەحرای لامەکانی، ساحێبی میعراج و تاج |
ساحێبی تاجی نوبووەت، مەنبەعی کانی فوتووەت | بۆ هەموو کەس پشت و قووەت، ئینس و جن، پیر و نیعاج |
ئینس و جن هەرچی ئەمانە، پاک لەبۆت بەندە و غولامە | چەند کەسان بوون نیکنامە، تۆ لەوان سەندووتە باج |
تۆ لەبۆ وان بووی بە سەروەر، شافیع و بورهان و ڕەهبەر | جەمعی خاسانی پەیەمبەر، پاک بە تۆ بوون ئیحتیاج |
پاک لەبۆ تۆ بوون زوهوورە، ئینس و جن، وەحشی و تیوورە | هەرچی بوون نیزیک و دوورە، جوملە از تۆ بوون نیتاج |
ئەسڵی جوملەی کائیناتی، باعیسی هەر مەخلووقاتی | ڕەهبەری ڕێگەی نەجاتی، سەروەری غازی و حەجاج |
سەرەوەری جەمعی سەعیدان، شاهی ئەفواجی شەهیدان | جوملەیی شێخ و موریدان، قلب ایشان با تو هاج |
قلب ایشان با تو مایل وان لە دەرگات شبیهی سائیل | چی بە ئەمرت نەیبێ ماییل، ڕوویی وان وەک ڕوویی ساج |
ڕوویی وان وەک ساجی ڕەش بێ، چی لەسەر عیشقی بە غەش بێ | بێ نەسیب و قیسم و بەش بێ، بێ دەوام وەک ڕەنگی زاج |
گەر کەسێ کا پرسیارە، با بێ مەعلووم ئەو شومارە | چوو لە هیجرەت یەک هەزارە، دووسەد و شەست و بواج |
ئەحمەدی کۆری زەلیلە، داغ و غوسسان و عەلیلە | لوتفی حەق بۆ تۆ دەلیلە، داییمە در وەقتی داج |