دیوانی ئەدیب/م
Appearance
1
[edit]گلەیی لە قەرەنی ئاغای مامەش
تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم | خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم |
ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب | ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم |
پڕ خوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا | سۆفییی سافی دەروون، دوور لە درۆ و بوختانم |
مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت | کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم |
کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناهـ | وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم |
خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی | با حوقووق و بەوەفا، خۆش سیفەت و ئینسانم |
سووئی زەننی تۆ لە کەم لوتفییە دەرحەققی ئەدیب | وەرنە مەعلوومە «ئەدیب» موخلیسی ئاغایانم |