دیوانی جەوهەری/غ
Appearance
1
[edit]بەبۆنەی هاتنی حاجی سەید عەبدوڵڵای نەهری بۆ سابڵاغ و موکریان
گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ | چرای ساداتی شەمزین هاتە سابڵاغ |
موبارەک بێ قودوومی حەزرەتی شێخ | شفایە بۆ نەخۆشی و قەلبی ناساغ |
هومایە هاتە نێو ئێمە خودایە | لەنێو لابەی چەقەی کوند و قڕەی زاغ |
موسوڵمانان بکەن تۆبەی نەسووحی | بە قەلبێکی سەحیح و بێ درۆ و ساغ |