دیوانی حاجی قادری کۆیی/تاک
Appearance
1
[edit]شێخ غەفوور بیستوومە چاچیم پێ دەڵێی | چاکە من نابم بە نوقتەی لابەلا! |
2
[edit]جورمی من داوێنی عەفوی گەر نەپۆشی ڕۆژی حەشر | عیبرەتی من کافییە بۆ ئەهلی مەحشەر سەربەسەر |
3
[edit]دەرسی مەعنای بێ عیبارەت مەرکەزی مەیخانەیە | حەڵقەیی جەنگ و جیدالە خانەقا و مەدرەسە |
4
[edit]سوخرەیی جیننی تەبیعەت سوخرەی عالەم هەڵێ | وا سولەیمان دێتەوە کۆترفڕێنت پێ دەکا |
5
[edit]باسی زاری تۆ خەیاڵێ بوو کرا بوو هات و چوو | بۆ چی لێم عاجز دەبی قوربان لەسەر هیچ و نەبوو |
6
[edit]پەردەیی سیدق و سەفا و ڕاستیی ئادەم نەدڕابوو | کەرباسی غەمێ بوو بە قەدی بەندە بڕابوو! |
7
[edit]مەنزڵی مەئمەن نەماوە ئێستەکە ئەییامەکە | ڕاحەتی مومکین نییە نەچیە مەدینە یا مەکە |
8
[edit]سینەم دەگڕێ لێم دەمڕێ کەلبی ڕەقیبم | ئەم کارە وەکوو داری لە دوو لاوە گڵاوە |
9
[edit]تۆ خۆش دەبەزی ئەسپی بەزینت پێیە | من ناگەمە تۆ ئەسپی بەزینم پێیە |
10
[edit]چاوەکەم تۆش پیر دەبی، ڕیشت دەبێتە گۆرەوی | وەک بفەرمووی من فڵانم پێت دەڵێن توخوا هەوی؟ |
11
[edit]خانەقاکەی کەنەفی ئەمنە ئەدەبخانەیی عام | جێی قەزای حاجەتە خەڵقی بە زەرووری دەچنێ |
12
[edit]موددەعی دوێنێ ئەگەر جوونی دەدا عەیبی نەبوو | شکڵی خۆی دیبوو لە ئاوێنە بە عەکسی دەوەڕی |
13
[edit]شێخ دەڵێ: باری ڕیا شانم جدەو ناکا ئەگەر | کێوی کاروخ بێ؛ گوتم: سەد بارەکەڵڵا، کەرنەبی |
14
[edit]مەسئەلەی کوحلی لە بەحسی مەبنیا تەقریر ئەکرد | پێی ئەڵێت - ئەحمەقی کەر وا ئەڵێ ابن الحجر |
15
[edit]- دەخیلت بم سەما نەیبرد، زەوی قووتی نەدا | هەر لە بەینی ئێمەدا بوو، ئەم دڵ ئاخر کێوە چوو |
16
[edit]گەر نەچم لێم زویر دەبێ، وەقتێ دەچم مەنعم دەکا | سەیری کە بێ مروەتە چیم لێ دەکا و چیم پێ دەکا |
17
[edit]زۆر سەگم دیوە فەقەت نەمدی ڕەقیبی هێندە سە | وەزعی نامەوزوون دەبێ وەک خانوویی بێ هەندەسە |