Jump to content

دیوانی حەمدی/ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ

From Wikisource
309623دیوانی حەمدی — ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ1936حەمدی
ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ یەک لوقمە کەبابێ
نێزیکە ئەجەل فرسەتە عومرێکی کە مابێ با سەرفی سەفا بێ
جامێ بدە پەیمانەشکەن بێ بە هەموو دەم تا عەهدی کەی و جەم
خەمرێ بدە بیدا بە هەموو جورعە شەبابێ نەشئەی مەیی نابێ
بنواڕە کە دەورەی من ئەدا گونبەدی ئەفلاک وەک کەرگەسی سەر لاک
تۆ بەر لەوە ئەییامی بەهارم بە شیتا بێ بۆ بەزمی شیتابێ
سازیکە نەفس نۆبەتە سا سینە کەمانێ ئەی پەنجە چغانێ
تارێ لە ڕەگی ڕۆح و لەسەر دەنگی ڕوبابێ نەک نەشئە ڕوبابێ
حۆری نەسەبی خۆر لەقەبی ماهـ نیشانی میوانە زەمانێ
پەروینە بڕەقسێت و سوهەیلە بە سەما بێ تا خەیمە سەمابێ
غارەتگەری چینی بەسەر و توڕڕە و پەرچەم یا جیسمی موتەڵسەم
ئاهـ و نیگەهی عەینی غەزالانی خەتا بێ یا عەینی خەتا بێ
با جامی جەمم بێ قەدەح و ئابی بەقا مەی ساقی حەتەمی تەی
ناڕازییە دڵ مومکینە ئەو وەختە ڕەزا بێ جانانە ڕەزا بێ
هەر نەشئە لەسەر نەشئەیی هەر کامە لەسەر کام هەر جامە لەسەر جام
ئەم عەسرە ئەسەف حەمدی لە دەریایی غەما بێ وەک خۆر لە تەما بێ