دیوانی زێوەر/تاک
Appearance
زەمانی گورز و ڕم ڕابورد و ئێستا پاڵەوان عیلمە
[edit]زەمانی گورز و ڕم ڕابورد و ئێستا پاڵەوان عیلمە | سیلاحی دەستە سەنعەت باریقەی تیغ و سینان عیلمە |
مەعاشی مارتی فەوتاندین کە پاشا
[edit]مەعاشی مارتی فەوتاندین کە پاشا | بحمد الله جەزای خۆی دی لە پاشا |
خۆشە زستان دوو شت یەکێکی لەچک
[edit]خۆشە زستان دوو شت یەکێکی لەچک | دووەمین مەنجەڵت لەبان کوچک |
قوربان بە یادی تۆوە گوڵی ئارەزووم گەشە
[edit]قوربان بە یادی تۆوە گوڵی ئارەزووم گەشە | چ بکەم کە ناگەمە قەدەمت بەختەکەم ڕەشە |
پەیای کرد وێڵەدەر شکڵی هیلالی
[edit]پەیای کرد وێڵەدەر شکڵی هیلالی | بەهار ڕەوشەن ئەکا سوبحی جەماڵی |
پیاو کە دووچاری ڕۆژی نەگبەت بوو
[edit]پیاو کە دووچاری ڕۆژی نەگبەت بوو | دۆستی گیانیشی لێ ئەبێتە عەدوو |
حیزی و دزی و خیانەت نە مەحکوومی و ئەسیری
[edit]حیزی و دزی و خیانەت نە مەحکوومی و ئەسیری | هیچیان دەماغشکێن نین وەک عیللەتی فەقیری |
کەسێ سەگ تاوی لێ دا دابنیشێ وازی لێ دێنێ
[edit]کەسێ سەگ تاوی لێ دا دابنیشێ وازی لێ دێنێ | لە سەگ کەمتر کەسێکە حەملە بۆ سەرکەوتووان دێنێ |
مەدحی کاک ئەحمەد ئەکەم ئەو شاهی مەهجاهە بەنام
[edit]مەدحی کاک ئەحمەد ئەکەم ئەو شاهی مەهجاهە بەنام | ئەولیای عەسری هیلالن ئەو وەکوو ماهی تەمام |
میسیۆ وێلسۆن کورد و جۆرجی دەشتی موکریان
[edit]میسیۆ وێلسۆن کورد و جۆرجی دەشتی موکریان | وا لە جمیانە مەچۆرە ئەورووپا بۆ سەیریان |
پیرێ بچێتە مەجلیسی جوانانەوە کەرە
[edit]پیرێ بچێتە مەجلیسی جوانانەوە کەرە | جوانێ بچێتە مەجلیسی پیران مونەووەرە |