دیوانی سالم/ح
Appearance
1
[edit]نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین ڕوویی مەلیح | لاڵی کردم لە کەلاما بە عیباراتی فەسیح |
مایەیی فیتنە دڵە و تازە دەڵێ: لادە لە عیشق! | لە خەتا بەدترە تا سەد دەرەجە، عوزری قەبیح |
مەوج سان بێتە تەلاتوم بە ئەبەد نازانێ | ڕمزی پێشامەدی کاری منی بێچارە سەتیح |
غەیری بۆسەی لەبی تۆ چارە نییە بۆ دەردم | باوەڕت گەر هەیە، بالله، ئەمەتە قەولی سەحیح |
چوست و چابوک وەرە ڕێی دوشمنی نەفست سالم | سیدقە خەفتان و وزوو مەرکەب و شوکرانە سەلیح |