Jump to content

دیوانی سالم/ف

From Wikisource
312993دیوانی سالم — پیتی ف1860سالم

1

[edit]
عومری شیرینم بە تەڵخی بوو لە ڕێگەی تۆ، تەلەف سا جەفا تا کەی، وەفا کە، بێ لە ڕێی شاهی نەجەف
گۆزەگەر حەتتا تەماعی پێ نییە، وا کەوتووە ڕووی تەڵاڕەنگم بەبێ حورمەت لە خاکا وەک خەزەف!
بارشی نیسانی لوتفت چونکە هاتە بەحری غەم کەوتە دڵ عیشقت وەکوو لوئلوء لەناو قەلبی سەدەف
قەد گورێز نادەم لە بەیعی لەعلی ڕومانیی لەبت تا لە بازاڕی حەیاتا نەقدی جانم بێ بە کەف
زاهیدی خەڵوەت بە زاهیر مەنعی عیشقم لێ دەکا! زاڵی دەورانیش، لەبەر پیری، بووە عەقڵی خەرەف!
ڕۆژی عوقبا گەر بەبێ تۆ جێم بەهەشت بێ، نامەوێ بۆ فەریبم ڕاگرن غیلمان و حۆری، گەر بە سەف
شادمانیی دڵبەرە سالم! سەدایی شیوەنم بۆ زیادیی زەوقی سالیک هاتووە ئاوازی دەف