Jump to content

دیوانی سالم/ک

From Wikisource
312995دیوانی سالم — پیتی ک1860سالم

1

[edit]
تیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک ئەشکی ئاتەشناکی من، تەحقیق ئەگاتە سەر سەمەک
دوور لە تۆ دوورم لە خەو نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو میحنەتی دووری هەمیسان ڕیتیە ناو چاوم نەمەک
بۆ پیادەی وەسڵی یار ئەسبابی نەگبەت زۆر ئەبێ: فیکرە ڕێم و غەم سوارم، دەرد و هیجرانیش یەدەک
مردنم پێ خۆشە نەک دڵبەر کەدەر حاسڵ بکا من سەراپا ناری غەم بم ئەو دەڵێ: سووتا، دەرەک!
ئەی تەبیب گەر تۆ فلاتوون بی دەوای من زەحمەتە تا نەکەم تەقریر لەلات ئەحواڵی دەردم یەک بە یەک
پێم بڵێ، ئەی عیشوەجۆ! تۆ جادویی یا ساحیری؟ بەم قەرارە قەت لەلای من دڵبەری ناکا مەلەک
زوڵم و فێڵی لێ مەکە سالم، دڵی مۆرە بە زۆر ئاسمان! ڕەحمەت ببێ تۆ بی خودا تاکەی کەچەک

2

[edit]
خاڵە! وا بەخشیم بە هاولاقییی تۆ، دێڵی بەڵەک ماینی کوێتیی ئەفەندیش بۆ ئەنیسی بۆزی سەک
مەوجی بەحری ئارەزوو، گەر سەددی سەبری ڕاڕفاند تۆ هەڵێرە پشتی دێڵ و بۆز لەسەر کوێت وەک کەڵەک
مرقەمرق و قووڕەقووڕ و کووڕەکووڕ و حیلەحیل، کوێت و دێڵ و بۆز و تۆ بەزمێ بینا نێن یەک بە یەک
داپەڕین و هەڵپەڕین و هەر پەڕین و هەر تڕین هەر لە بۆزە و تۆوە بێ ئەم سەوتە وەک دێزەخەڕەک
دێڵ و کوێت، گەر حامیلەی تۆ و ئەسپی بۆز بن، وەختی ژان بۆز لە کوێت ئوشتور دەبینێت و لە تۆ دێڵیش دەڵەک
گەر لەڕی گاهی پەڕین بن بۆز و تۆ، تەدبیرمە: ئەو بە کرشەجۆ قەڵەو کەم، تۆ بە ئاشی مەرجومەک
گەر تەواو ئوفتادە بن، هەم غەم مەخۆن، فەربیهـ دەبن تۆ بە ئێسقانی فڕووج و بۆز بە خەپلەی جۆ و کەپەک
کوێت بگێی فرسەتتە، بۆز و دێڵ بگێی دووشەشتە خاڵ! با بزانین چۆن دەنیشێ تاسی نەڕڕادی فەلەک؟!

3

[edit]
لەیلی وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک دیدم سیاه چرده ندیدم بدین نمک
تەنها زەمین لە عاریزی تۆ پەرتەوی نەدی مانند آفتاب همی تابد از فلک
چینی لە ڕوویی مەعنییی ئەوسافی حوسنی تۆ نقش نگارخانه چین را کنند حک
ڕۆژی ئەزەل لە جایی پودەر گەر پوسەر دەبوو از دیدنش به سجده بپرداختی ملک
هەم شەمعی شەرعی تۆیە دەکا مەنعی گومڕەهی هم روشن از جمال تو در دیده مردمک
جان‌های پاک، سجده کنان دێنە دەرگەهت وانگاه خاک پای تو بوسند یک به یک
کافر لە مەنعی سالم ئەگەر دەم بدا چ غەم؟ زر خالص است باک نمی دارد از محک