دیوانی سالم/ی
Appearance
1
[edit]کارییە دەردم لە دڵدا، داد، هەی بێدادی | کوا حەکیمی نەبزی من، فەریاد! هەی فەریادی |
خارەموویێکە لەژێر گورزی غەما، ئەی دڵ! عەجەب | سەختڕوویی تا بە کەی، فوولاد! هەی فوولادی |
تیشنەلەب با بەس تەڵەب کەم ئاوی تیغت، هەڵسە سا | ڕووبەڕوو گەردنکەچم، جەللاد! هەی جەللادی |
جۆیباری دێ بە گۆشەی چاوما، ئەشکی ڕەوان | جایی ئەسڵیی تۆیە، بێ، شمشاد! هەی شمشادی |
چونکە ئاهووی دڵ لە کەعبەی ڕوویی تۆ پەروەردەیە | لێی مەدە تیری نیگەهـ، سەییاد! هەی سەییادی |
«سالم»ت خستە موسیبەت، ئەی دڵی ڕیسوا! بەسە | فیتنەجۆیی تا بە کەی، ئیفساد! هەی ئیفسادی |
2
[edit]لە یەک سەر بێ مەحەببەت حاسڵی کوا غەیری دڵسەردی؟ | دەبێ مەعشووق و عاشق هەر دوو وەک یەک بن لە هەمدەردی |
زەعیفی و قووەتی تاقەت لە عیشقا جەوهەری شەخسە | لەوێدا قووەتی بازوو عەیان ناکا جەوانمەردی |
لە دیققەت عیرقی فیکرم شل دەکا وەسفی دەهانی تۆ | بە بیکری مایەوە زیکری بە من نەکرا لە نامەردی |
بە دامادی خیرەد چارەی عەروسی وەسفی تۆ نابێ | لە پەردەی دڵ موعەتتەل ما بە بارێ شەرم و ڕووزەردی |
لەلای من غافڵە سالم ئەوی فەخری بە بازوو بێ | ئەگەر مەردە لە ڕووی عیشقا بدا لافی هەماوەردی |
3
[edit]هەتا وا حەلقە بێ موشکین کەمەندی | ڕەها نابێ دڵم یەک دەم لە بەندی |
دەڵێی مورغی هەوایە، هیممەتی من | لەلای یەکسانە پەستیی و بوڵەندی |
ئەدەب ئەسکی ئوسووڵە، چاکە یەک چەند | لەبەر کەم، وەک بەزەهـ، بەرگی لەوەندی |
لە دونیادا نەما ئەسبابی تەمکین | تەمامە هەڵگرم، ئادابی ڕەندی |
4
[edit]دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی! | سینەیی ڕێشم لە غەمزەت بەس نیشانەی تیری دی! |
ئەو لە من زیاتر لەدەست عیشقت یەخەی خۆی پارە کرد | ناسیحم وەختێ لە مەشقی عاریزت تەسویری دی |
باڵی موژگانی لە پەروازایە بازی چاوی یار | خۆش لە جەولانایە باقڵ یەک تەرەف نەخچیری دی |
زەرفی دڵ بوو دوو لەت و پوخت و پەزی فیکرم ڕژا | ڕووبەڕووی تۆ وا لە ئەبرۆ بوڕڕشی شەمشیری دی! |
ئیحتیرامی ئەهلی دڵ ئەفزوون دەکا ئەندووهی عیشق | قەلبی بێ قیمەت لە بۆتەی میحنەتا ئیکسیری دی |
قیسمەتی تۆ هەر چی بوو سالم هەتا هاتی نەما | مادەری دونیا لە سستیی تالیعت وا دیری دی |
5
[edit]ئەمڕۆ بە دڵبەری شەهی هەر مەرز و کیشوەری | سا هەڵسە دەی بنێرە سەرت تاجی سەروەری |
چیهرەت بە هەیبەتێکە لەناو شامی توڕڕەدا | دەربێ سەحەر لە بورجی ئوفوق شەمسی خاوەری |
غەیری کولاهەکەت کە هوما سایەجۆیە لەو | کەس لێ نەدا موقابیلی تۆ لافی هەمسەری |
ناکا کەسێ بە سەهلیی و مفتی شکاری تۆ | ئاهوویی دیدەمەست و تەبیعەت غەزەنفەری |
خۆش ڕەنگە خاڵی هیندوویی فەردت لە عاریزا | سابیت قەدەم موقیمە لە نارا سەمەندەری |
نەزدیکە بیی بە من لە تەماشای ئاینە | ئەزبەسکی دیدەمەست و نکووڕووی و دڵبەری |
سەرسامی ماجەرایی فەلەک بم ئەگەر ببێ | سەودایی عیشقی تۆ لە سەرمدا بە سەرسەری |
دەشکێ بە میسلی حورمەتی من قیمەتی نەبات | پۆشیدە گەر نەکەی لەبی شەهدت لە موشتەری |
یەئجووجی غەم لە عالەمی دڵ با نەگا بە جان | سەد بەستە بێ تا بە ویسالت سکەندەری |
خێڵی موژەت بە قەسدی دڵم حازرن بە سەف | لەشکەرکەشی هەمیشە وەکوو تووسی نەوزەری |
سا شەرحی وەسفی تۆ بە چ وەجهێ بکەم ئەدا | هەر چی خەیاڵی من هەیە دەیڵێم و بەرتەری |
بۆ تەییی ڕاهی مەتڵەبی تۆ سەر قەدەم دەکا | تۆ شاهی حوسن و سالمی دڵدادە لەشکەری |
6
[edit]فەسڵی هیجرت ڕۆح دەکێشی، وەختی قوربت دڵبەری! | حەسرەتا بۆ خۆم و بەختم، هەردوو سەر غارەتگەری! |
حەلقەیی زوڵفی خەمت میسلی کەمەندی ڕۆستەمە | کەچ نموودارە برۆت، وەک «ذولفیقار»ی «حەیدەر»ی |
جوملە ئەجرامی فەلەک مەحون لە نوکتەی خاڵی ڕووت | مەهـ لە سەیری عاریزت، وەک من بە دایم موشتەری! |
عەکسی ڕووت نەبوایە گەر، بۆچ ئابڕووی بەلقیس دەبوو | کەی بە «جەم»یان دا لە شێوەی لێوی تۆ ئەنگوشتەری |
مەی لەسەر مەی بۆ دەدەی ساقی مەسینە، کافییە | مەست و بێهۆشم لەبەر ئیمایی دیدەعەبهەری! |
«وای بر حالم» لەبەر خوونڕێزییی موژگانی یار | یەک بە یەک دڵدۆزە وەک پەیکانی تووسی نەوزەری! |
شیعری من وەک شاهیدێکە، حوسنی مادەرزادی بێ | عاریزی، یەکسەر لە مەکری ماشیتە و زێوەر بەری |
دەستزەنی ئەشعاری «خاقانی»ی و غەیرم قەد نییە | قالە نیم، بدزم لە هەر سەترێ کەلامی «ئەنوەری» |
شیعری کەس نانێمە ناو سەفحەی بەیازم تا ببم | میسلی خەڵقی نیمە ئەسڵەن حیلە و ئەفسوونگەری |
دڵبەری سالم ئەگەر بێت و بچێتە مەیکەدە | سەربەسەر بەیعەت دەکەن پێی، بتپەرستی ئازەری! |
7
[edit]مورغی دڵ بۆ سەیری شایی، وا لە سینەمدا فڕی | بۆ سەدای تەپڵی عەرووسی وا دەواڵم هەڵبڕی |
ئاغە مەیلی هەمسەری بوو، زۆری هەوڵ دا، عاقیبەت | چارەنووس ئەنگوشت نوما بوو، پەردەیی شەرمی دڕی |
بێوەیێ قورب و جیواری بوو لە نەزدیک خانوەکەی | زاهیرەن ئاغا بە وەسفی بەرقی ڕووبین دایبڕی |
نامزەد تالیب بە پوول بوو، ئاغە هیچی شک نەبرد | زەردگۆش ئاسا فریبی دا، بەبێ هیچ گوێی بڕی |
هەر وەکوو تەڵقینی کوردی، ئاغە کورتیی کردە کار | بێ مەلا و قازی، لەوێ دەردەم بۆ خۆی مارەی بڕی |
نییەتی وا بوو بینای عەیش و نیشات ئامادە کا | پیرەژن، مردووی مرێ، هات گێچەڵی بۆ خۆی کڕی |
مەجمەعی جەمعاوەری بوون بۆ شەوئاهەنگی زەفاف | تووننشین و توورفرۆش و تەپلە چوارگوێ و گەرگەری |
لەقلەق و نێری چراچی بوون و دۆمە چەپڵەژەن | بەستەگۆ بوو «بانەیی»، «ڕەوحە» مەقاماتی چڕی |
هەر کە دەرکەوت مەشعەلی بووک، ئاغە هاتە هاتوچۆ! | وەک نەهەنگ ئەوزاری گرتە مست و تەختی هەڵبڕی |
بێوە بووک بوو هاتە بەر بان، ئاغە تێڵای گرتە مست | باتەقای قامیش لەسەردا دای بە سەریا و لێی خوڕی |
سوورنشینان چادری سووریان بەسەر بووکا کێشا | پیرەژن، پیری نیهانی، کەوتە ڕەوتی کوڕکوڕی |
بووکێ چوو دانیشت و ئاغە زوو لە سەربان هاتە خوار | لنگی بووکی وەک چەلیپا، لام ئەلف لا، هەڵبڕی! |
سووری ئاغە سەیری خۆشە، سووری خۆشی سەڕخڕە | سوور لە سوورا سەرڕقیی کرد، تیکی توممانی دڕی! |
ئاغە سەیری کرد لەوێدا، داخوا بووکێ چی دەکا؟ | بەربووکی بەدبەخت سەدای دا: ئاشەوان! ئاشت گەڕی! |
دەستەکی هاتە تەحەڕڕوک، گینگڵی خوارد وەک حەفی | ڕێگەیی دەربەندی بەست و کەف لە زاری دەرپەڕی! |
هاتە جونبوش سەرپەتی، هەروەک چناری ماسیدەر | دەستێکی هێنا بە ملیا، کەوتە فیکری کوڕکوڕی |
چۆکی دادا وەک هوزەبر و لەندەهووریی زۆری کرد | ماڵی وێرانم، وەکوو جاوی نەشۆراو دایدڕی! |
ئاغا موزتەڕڕ و موجەڕڕەد بوو کە پیاویش سەڵت و قوڵت | شەرتی یەک عەهدی لە بەینی هەردوولایان هەڵگڕی |
نیم نهێبی دا بە مەترەق، نیم دەقیقەی پێ نەچوو | نیم ڕەمەق بوو بووکەکە، دێوئەردەڵان جەرگی بڕی! |
بووکێ بێخود، ئاغە مەست، بەربووک بە ئەنگوشت هاتە خۆی | دەستەخوشکی دا بە گان، گۆبەندی گێڕا و دەرپەڕی! |
8
[edit]بەس موشکیلە زاهید! بگەیە عیشقی حەقیقی | بۆ شوغڵی تەریقەت، هەیە سەد سیڕڕی ڕەقیقی |
تا شێوەیی مەرجان نەگرێ لوئلوئی ئەشکت | بەو موزدە جەفا کەی دەکڕێ لێوی عەقیقی؟ |
بۆ عوزری گوناهانی گوزەشتەم لە خەجاڵەت | کوا نوتقی زوبانم کە بکەم زیکری تەریقی |
وا هاتە تەلاتوم لە دڵا بەحری مەحەببەت | دەرناچێ لە یادم بە چ دەم بیمی غەریقی |
بەینی من و بێگانە تەفاوەت کە لە میهرا | گەر ڕاستە لەگەڵ من سەنەما یار و ڕەفیقی |
بەم نەوعەیە گەر وەختی ئەلەم فیکری غەریبت | سالم ئەمە هەزیانە نەوەک شیعری سەلیقی |
9
[edit]نەیدەبەست زاریع، ئەزەل، توخمی مەحەببەت، کاشکی | توخمی عیشقی کەم دەکرد، دیهقانی قودرەت، کاشکی! |
گەر قەڵەم بەد لێ درا بۆ بەختی من، ڕۆژی ئەزەل | هەر نەبوومایە لە مادەر بۆ موسیبەت، کاشکی! |
تا لە یەک دووری دەکەن ڕۆح و جەسەد، وەختی مەمات | بۆ میانی یار و من نەبوایە فیرقەت، کاشکی |
بۆ دەوایی دەردی سەعبی من، حەکیم ئەمری دەکرد | بۆسەیی لەعلی لەبت تەنخواهی شەربەت، کاشکی! |
توولی مەجنوونی بیابان، تەبعی وەحشی داوە پێم | ڕێم دەکەوتە کۆیی لەیلا بەعدی غوربەت، کاشکی! |
یاری زاڵم خەسڵەتم شێوەی جەفایە ماهـ و ساڵ | هەفتەیێ دەیگرتە دڵ ڕەسمی مەحەببەت، کاشکی! |
کۆیی تۆ ڕەوزەی بەرینە، سەعبە بۆ «سالم» گوزەر | دەرنەدەکرا تا حەشر ئادەم لە جەننەت، کاشکی! |
10
[edit]بە یادی ڕووی دڵارامی؛ سەفایە، نەشئەیە، ڕامی | «بیا ساقی! بده جامی کزان یابم سرانجامی» |
لە توڕڕەی زوڵفی شەبڕەنگا مەپۆشە ڕوویی خورشیدت | «که در عشقت پس از عمری برون آوردهام شامی» |
دەکا شیرین لە خەشما تەڵخگۆییی لێوی شیرینت | «دعا گر نیست، خوش وقتم ز گفتارت به دشنامی» |
بڵا ئاهم دەمێ بێ غەم لە دڵدا بێتە دەم ساتێ | «که بی هجر جگرسوزت به سر بردیم ایامی» |
لە پاداشی حوقووقی ڕەنج و خیدمەتهایی دێرینم | «چه خواهد شد ز رحمت بر زبان آرد ز من نامی» |
لە سەرگۆشیی مودامی گۆشەوارەت وەختە عاجز بم | «نمیدانم که دارد از که بر گوش تو پیغامی؟» |
سەبا عەتتار و جا گوڵزار و ساقی یار و بێ ئەغیار | «بیا «سالم» غنیمت دان، بکش بر یاد جم جامی» |
11
[edit]بۆ پاسی ڕوو لە توڕڕەیی موو، ماری ئەرقەمی | چین چین حەساری بەستووە، هەر سوو بە مەحکەمی |
جوز خاڵی تۆ کە لالەیی دڵ داغدارە لەو | کێ دیی ئەبەد لە کونجی لەبا عەیشی هەمدەمی؟! |
مەنناعە بۆ تولووعی سەحەر شەو لە بەختی من | ئەی بادی سوبحدەم! وەرە سا لابە پەرچەمی |
زەخمم کە ئەشکەبووسییە، نازانێ حاڵەتم | نەیدیوە هەر کەسێ لە موژەت تیری ڕۆستەمی |
گوڵ نایەوێ لە بولبولی شۆریدە غەیری مەرگ | عاشق شوعووری بێ، ئەمەتە شیققی ئەسلەمی |
نەزدیکە گەر جەوابی فیغان خەندە بێتە گوێم | نازانی دەردی دڵ چ دەکا؟ تۆ کە بێ غەمی |
بۆ چی دەبێ کە عەرزەیی سالم بەری نیهان | ئەی دڵ کە تۆ بە خەڵوەتی جانانە مەحرەمی؟ |
12
[edit]ڕاستە ئەی زوڵف! سییەهمارانی | حاریسی گەنجی ڕوخی یارانی |
سونبول ئاشوفتەیە ئەی توڕڕە لە ڕەشک | تا لەسەر چیهرەیی یار ئەفشانی |
مایەیی فیتنەیی ئەی نەفسی پەلید | بۆ خەلیفەی دڵی من مەروانی |
جەوری یارم وەکوو فیرعەونە ڕەقیب | تۆ لە پەهلوویی ئەوا هامانی |
بێ شەکەرخەندەیی تۆ، بێ جانم | ئەی لەبی دڵبەری من مەرجانی؟ |
مەرتەبە و پایەیی تۆ من بەڵەدم | درة التاجی سەری شاهانی |
بە ئیشارەی موژە سالم بدە جان | با نەبی نادیمی نافەرمانی |
13
[edit]هیلاکی عیشقتم جانا و دەشزانم کە دەیزانی | «که هم نادیده میبینی و هم ننوشته میخوانی» |
بە کوێریی دوشمنی بەدخوو، شەوێ با بێمە ئاغۆشت | «نبیند چشم نابینا، خسوس، اسرار پنهانی» |
دڵی ڕەندانی ئاشوفتە لە توڕڕەی زوڵفت ئاسوودەن | «نگر تا حلقهٔ اقبال ناممکن نجنبانی» |
لە بەختی ئەبتەری من، عەیشی خەڵوەت توولی هەر کەم بوو | «بدان قدر وصال ای دل! که در هجران فرومانی» |
ئەگەر گێسوو پەرێشان کەی بە سوجدەت، زاهیدان ڕاهیب؛ | «که از هر حلقهاش هردم هزاران بت بیفشانی» |
کە ڕابورد ڕەنجی مەهجووری، دڵا! ئەییامی وەسڵیش دێ | «بکش دشواری غربت به یاد عهد آسانی» |
خەفەت بەستوویە ڕێی شادی بە ڕووی دڵما لە شەش لاوە | «خدایا یک نفس با ما گره بگشا ز پیشانی» |
خەیاڵی دەستڕەسیی ئەو زوڵفە، سالم! باعیسی سەرمە | «نگر تا حلقهٔ اقبال ناممکن نجنبانی» |
14
[edit]غەرقە لە دڵم پەیکان پەیوەستە لە موژگانی | چاکست گریبانم از چاک گریبانی |
بێهوودەیە ئەی عاقڵ دێوانە دەکەی زنجیر | عمریست پریشانم از زلف پریشانی |
شەوقی مەهـ و ڕووی دڵبەر کەوتوونە جەدەل دیسان | ای کاش برون آیند یک روز به میدانی |
جەمعن لە پەرێشانی دڵها و خەمی زوڵفت | زیبد که زنی جانا صد گوی به چوگانی |
غەیری ئەمەلی هیجرت یادی چ بەشەر ناکەم | در عشق تو بشکستم صد عهد به پیمانی |
بۆ چارە دڵی بیمار دامانی وەفا دەگرێ | شاید که به دست آرد از لعل تو درمانی |
حەیرانی ڕەهی عیشقن گەر شەمسە وەگەر مەنسوور | «سالم» نبود پیدا زین بادیه پایانی |
15
[edit]سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی | بۆ فەرامەرزی دڵم ئەی تورکی کافر بەهمەنی |
غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی | ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟ |
ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم | گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی |
دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟ | تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچاوم بە عاریز گوڵشەنی |
دەستی تۆیە و عەهدی تۆ ئەی حەلقەیی زەنجیری زوڵف | گەردەنی دڵ وەقفی تۆ بی تا موتیعی گەردەنی |
تۆ بە جان تیشنە بە خوێنی سالم و جانی ئەوی | دۆستی وا نابێ تۆ دەیکەی درێغا دوشمەنی! |
16
[edit]لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی | حەریف و دڵفەریب و دڵنشینی |
لەگەڵ هەر بەرتەرین شۆخێ جەدەل کەی | بەهەر ئانێ لە حوسنا بێهتەرینی |
خەریکی دڵنەوازیی دوشمنانی | لەگەڵ یارانی یەکدڵ هەر بە کینی |
بە جەوری بێ حیساب و لوتفی ئەندەک | لە سەد لا زەهر و یەک لا ئەنگەبینی |
بە تۆ نابن هەموو غیلمانی جەننەت | ئەتۆ ئەی نووری دیدەم نازەنینی |
چ سیحرێ بێ دڵت تەسخیری من کا | بە هەر ئانێ کەتۆ سیحرئافەرینی |
لەبی تۆ مەعدەنی مەرجانە نەک یەم | مەحەللی شەککە ئەو تۆ جێی یەقینی |
لە بۆسەی شەهدی من گەر ڕوو ترش کەی | بە لەززەت هەر وەکوو ئەسکەنجەبینی |
وەکیلی خزری، ئەی خاڵی لەبی یار! | لە گوێ ئابی حەیاتا جانشینی |
دەکا تەسخیری دڵها لەعلی لێوت | سولەیمان حیشمەت و ساحیب نگینی |
بە یادی چیهرە، ئەی دڵ! بەندی توڕڕەی | لە کوردستانە سالم تۆ لە چینی |
17
[edit]سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی | گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی |
چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک | زوڵفی ئەیاز و گەردنی مەحموودی غەزنەوی |
کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە | هەر وەک حەکیمی ڕۆمیی و ئەشعاری مەسنەوی |
پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف | تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی |
بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا | گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی |
سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ | تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی |
سالم کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ | بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی |
18
[edit]دەنگی دقّ البابی دڵ دێ ئەی خیرەد دا ڕاکە، دەی | کەس نەزانێ بێ، خەیاڵی یارە گەر، دەر وا کە دەی |
گەر لەبەر تیری نەزەر پڕخوێنە مەنزڵگاهی دڵ | بێتە چەشمەنداز دیدەم غورفەیێکی پاکە، دەی |
ئەی خیرەد بۆ دیدەنیی یاری حەبیبم هەستە سا | بێرە دڵ بۆ ڕەهگوزارت سەددی سینەم چاکە، دەی |
هاتە سەر شوێن پێی خەیاڵی دڵبەرم فیکری ڕەقیب | ئەی خیرەد خۆ تۆ فەریبەندەی دەسا حاشا کە، دەی |
سالم ئەمشەو خاسسە بۆ فەوتی ڕەقیبی کەچنەزەر | ڕوویی دەستی حاجەتت بۆ دەرگەهی مەولا کە، دەی |
19
[edit]مەهی دەی هات و چوو، ڕابورد شەوی دەی | دەسا دەی مەی بدەن، ئەمجا پەیاپەی |
خەڵاسم کەن لەدەس غەم، موتریب ئامان | بە دەنگی بەربەت و چەنگ و دەف و نەی |
دە بێ ساقی لە مەی عیسا نەفەس، بێ | بە نەشئە موردەیی سەد ساڵە کەی حەی |
زوموڕڕود ڕەنگە سەحرا و بادە گوڵگوون | هەتا کەی کاهیلی؟ چەنگێ، دەخیل، دەی |
چ ڕەنگینە، بە مەستی، ڕوویی ساقی | چ دڵگیرە سەدای هەی بێنە مەی، هەی |
عەجەب سەفوەتدەهێکە مەی، حەقیقەت | لە دڵ بیروون دەکا غەلل و غەش و غەی |
بە یەغما چوو، هەمیسان تاقەتی هۆش | لە چاوی مەستی ساقی، ئۆف خودا، وەی |
سوراحی! وا لە پەردەت مەی دیارە | نیهانی قەت نییە ڕازت چ فیتنەی؟! |
تەنک زەرفی مەکەن ئامان حەریفان! | لەتیفە مەی، بە عەفوا با نەبێ قەی! |
لە سایەی دەوڵەتی والییی والا | لە هەر سوو بەزمە وەک جەشنی جەم و کەی |
لە بیمی شەحنەیی ئەو، ئێستە ڕەهزەن | نەماوە، هەر لە بەسرا تا بە ڕێی ڕەی |
ئیشارەی بەرقی تیغی ڕۆژی مەیدان | بە چالاکی دەکا ئەسپی قیران پەی! |
مەهـ و ماهی بە جەولانی دەکا ڕێش | لە زەربی سممی ئەسپا و نووکی نێزەی |
دەزانن بۆ مەسیحا کەوتە پشت ڕۆژ؟ | لەتاو ئەوجی بوڵەندی داری تەقڵەی |
زوهوورە شێوەیی فیردەوس و دۆزەخ | لە جەشن و بەزمیی و قەهر و فەلاقەی |
بەدەنپۆش، گەر موزەییەن کا بە دۆشی | دەپۆشێ پەرتەوی خۆر، شەوقی شەمسەی |
ئەگەر مەیلی کەرەم کا تەبعی شۆخی | دەکاتە مەرد دوونان، حاتەمی تەی |
بە خاسسییەت وەکوو زومڕووتە عەدلی | دەبێ سا دوشمنی کوێر بن وەکوو حەی |
لە باغا بیدی مەجنوون زۆر بە دەئبە | ئەبەد، تا بێ بە سوجدەی ئەو دەبا پەی |
ڕەهـ و ڕەسمی یەلی، گەر بێتە خاتر | دەکا شەق سینەیی قەیسەر بە دەشنەی |
ئەگەر بێ مەیلی ڕاو کا بۆ تەفەڕڕوج | دەکاتە سەعوە توغڕول چنگی واشەی |
بە دەنگی تەپڵی باز گەر بازی بەردا | عوقاب وەک کارەوان ماتە لە حەملەی |
خودایا! سا لە ڕێی ساقییی کەوسەر | هەتا بێ باغ و تاک و شاخ و ڕیشەی |
بە بەزم و کامەرانی و عەیش و عیشرەت | لە بادەی لوتفی حەق پڕ بێ پیاڵەی |
20
[edit]ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی | بەم نەوعە گەر لە مەجلیسی بێگانە گریە کەی |
ئەم شەو چ بوو سوپاهی خەیاڵ ئاخری نەهات | نابن بەقەد فەراخییی دڵ کەربەلاء و ڕەی |
لەو وەختەوە کە دوورە لە من ڕووی بەهاری تۆ | ڕووی کردووم خەزانی فیراقت بە ڕەنگی بەی |
یەکدەم ئەگەر بگاتە لەبم لێوی شەهدی تۆ | بۆ من هەمیشە نەخل سیفەت ئەنگەبینە قەی |
گەهـ دڵ ئەسیری زوڵفتە گەهـ شادی بۆسەتە | زیندەی دەکەی بە ئابی بەقا دەیکوژی بە حەی |
زاهیر بووە لە ئاهـ و دڵ و ڕۆژ و ڕوویی من | ئەوقاتی قەوس و فەسڵی خەزان و تەمووز و دەی |
مەخموورە دیدەکەت لە خەو و بادە هەم لە ئەو | خەو چاکی سەند لە دیدەیی تۆ ئینتیقامی مەی |
ڕووت چەرخی حوسن و خاڵی لەبت قوتبی سابیتە | مەشغووڵە دڵ بە گەردشی دەوری وەکوو جودەی |
گوێم گرتووە هەمیشە لە ناڵەی حەزینی دڵ | سالم! لە غوربەتا چ بەتەئسیرە دەنگی نەی |
21
[edit]جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی: | مەشغوڵی ناڵەیە لە جودایی بە میسلی نەی |
چیهرەم کە پیش از این بە سەفا ڕەنگی لالە بوو | ئێستە دەبا لە حینی خەزانا گرەو لە بەی |
چاوت لە بەزمی بادەکەشان بێت و عیشوە کا | ناکەن بە ڕەسمی نەشئەیی مەستی هەوایی مەی |
غەم جەیشی سەلم و توورە ئەسەر ئیرەجی دڵم | بۆ شۆڕشی وەغا و ئەلەم سینە بوو بە ڕەی |
سالم دەلیلە میسرەعی کوردی بڵێ بە یار | ڕەحمەت برالە، بۆ کەی و جەورت هەتا بە کەی؟ |
22
[edit]خزروارم ئەگەر ماچێ کەرەم کەی | به آب زندگانی بردهام پی |
بەبێ زەحمەت گوڵاو گیرا لە گوڵشەن | رخش می بیند و گل می کند خوی |
غەمم پڕزۆرە موتریب بێنە سازت | رگش بخراش تا بخروشم از وی |
بە غەم با ئەشکی یاقووتی نەڕێژم | به یاد لعلش ای ساقی بده می |
کەسێ سەندوویە خوێنی خۆی لە دونیا | که باشد خون جامش در رگ و پی |
نە دڵ دێنێ بڵێم: شەهـ بێ خەدەم بێ | نه کس را میتوانم دید با وی |
نەما نام و نیشانی تاجداران | که میداند که جم کی بود و کی کی |
مەبە ئیمەن لە تیر و قەوسی دونیا | غنیمت دان فراغ بهمن و دی |
لە عەهدی گوڵ حەرامە وەرع و پەرهیز | بساط زهد را چون غنچه کن طی |
نەکەی جانا لەگەڵ من جەنگی بێ سوڵح | بباید کشتن و آنگه کنی حی |
وەرە سالم ئەگەر ئەربابی سەمعی | حدیث بی زبانان بشنو از نی |
23
[edit]ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی | کافری بێ دین ئەمینی دین دەکەی |
بۆ جەوابی یەک سوئالی من لە چاو | هەر نەزەر تیری نیگەهـ تەعیین دەکەی |
شیعری فەرهادم دەخۆند لێوت گەزی | یەعنی: بۆ تەحسینی ڕووی شیرین دەکەی؟! |
یادی وەسڵ ئەی دڵ لە هیجرا موشکیلە | وای لە دەیدا مەیلی فەروەردین دەکەی |
ڕووت مونەققەش بوو لە نەزمی چەتر و خاڵ | ڕۆژ و شەو هەر مەشقی نەقشی چین دەکەی! |
خەم دەبێ چەوگانی زوڵفت بۆ زەنەخ | وەهـ چ خۆش بازی بە گۆی سیمین دەکەی! |
عەیبی سالم بۆ دەڵێی، واعیز لە عیشق | کوفرە بۆ تۆ مەنعی ڕێگەی دین دەکەی! |
24
[edit]درێغا نەقدی دینم کردە سەرفی کاری دونیایی | سەڵاحی دونیەویشم دایە دەستی نەفس و خودڕایی |
بڵێم دونیا درەنگ سەرچێ، وەیاخود ئاخیرەت زوو بێ | منی شەرمەندەیی موفلیس؛ نە دونیاییم، نە عوقبایی |
لە جوانیدا بە دانش هەرچی سککەی ئابڕووم لێ دا | بە نادانی لە پیریدا هەمووم دانا بەخۆڕایی |
سیاهەی جەمعی سەرفی نەقدی عومری خۆم تەماشا کرد | چ دەخڵی نیکنامی تیا نەبوو، جوز خەرجی ڕیسوایی |
حەریسیی پیریی و جەهلی شەبابە کەسبی کەونەینم | تەریقی عەهدی پیریم و خەجاڵەتمەندی بوڕنایی |
لە گوفتەی پیریی و کردەی جوانی بەس هەراسانم | خەرەفگۆی ناتەوانیم و خیلافکەردەی تەوانایی |
لە خوانی مونعیم و ئیرشادی مورشید هەردوو مەحروومم | لە دیدارم هەراسانن چ ئەم لایی چ ئەولایی |
ڕەزالەت پەستییە «سالم»، بوڵەندی زیددی بەدبەختی | مەچۆ بەم نەوعە بۆ مەجلیس: نە پایینی نە باڵایی! |
25
[edit]ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی | فرنگی زاده خویی، کافری، زنار گیسویی |
گوڵئەندامێ سەمەن بوویێ مەلەک ڕوویێ فریشتەخوو | زلیخا مشربی، لیلی وشی، شیرین سخن گویی |
غەریب تاقە بە مەحبووبی تەماشای خاڵی لای لێوی | تو گویی بر لب آب بقا بنشسته هندویی |
بڵێم: گەر وەک گوڵ و ماهە بە نەفحە و ڕوو، خەتا و سەهوە | ندارد مه چنین رویی، ندارد گل چنین بویی |
لە تۆی پیراهەنی دەرکەوت کە پوستانی وتم: ئەی دڵ | تماشا کن که سرو ناز بار آورده لیمویی |
بە عیشوەی چاوی مەخمووری وەها پەیوەستەیە ئەبرۆی | تو پنداری کمانداریست در دنبال آهویی |
بە سالم شەوکەتە زەنجیری مەجنوونی لە کۆی لەیلا | اسیر خال او گردم ز تیر چشم جادویی |