دیوانی نالی/چ
Appearance
1
[edit]عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ | شیرین کچ و، لەیلا کچ و، سەلما کچ و، عەزرا کچ |
فەرقی کوڕ و کچ ڕۆشن، وەک فەرقی مەهـ و میهرە | ئەم فەرقی شەو ڕۆژە وەک فەرقە لە کوڕ تا کچ |
مەهـ مەهـ لە مەهی سادە: یەعنی لە قەمەر لادە | هەم شەمس و سورەییا کچ، هەم زوهرەیی زەهرا کچ |
بێ بێنە گوڵی ژاڵە، هەم بێ بەرە، هەم تاڵە | قەد سەرو و سنەوبەر کچ، چاو نێرگسی شەهلا کچ |
کوڕ وەک گوڵی گوڵزارە، ئەمما سەمەری خارە | وەک هەنگی چزوودارە، هەنگوینی موسەففا کچ |
کچ پەرچەمی چین چینە، دوو مەمکی لەسەر سینە | وەک شانەیی هەنگوینە بۆ لەززەتی دنیا کچ |
جەزلی سەمەر و سایە بۆ سەولەتی ئەعدا کوڕ | نەخلی سەمەر و مایە بۆ دەوڵەتی دنیا کچ |
کوڕ زیبی دەبوستانە، کچ شەمعی شەبوستانە | بۆ بەزمی تەماشا کوڕ، بۆ خەڵوەتی تەنها کچ |
موو سونبولی ئاشوفتە، دوڕدانەیی ناسوفتە | دەم غونچەیی نەشگوفتە تێفکرە کوڕە یا کچ! |
کوڕ ئاینەیی حوسنی، تا وەک کچە، مەنزوورە | گرتی کە غوباری موو چینی کوڕ و مینا کچ |
کوڕ تازە و تەڕ، مادام سادە وەکوو خوشکی بێ | ئەمما کە ڕوا سەبزە، دیبا کوڕ و، زیبا کچ |
بۆ شەربەتی شیرینی فنجانە لەسەر سینی | مەم توحفەیی توففاحی، شەم عەنبەری بۆیا کچ |
هەم گوڵبەنی بێخاری، هەم مەزرەعی ئەزهاری | هەم مەخزەنی ئەسراری ئیسباتی مەزایا کچ |
جەننەت پڕی ویلدانە، خادیم هەموو غیلمانە | خانم کە تێدا حۆرین یەکسەر هەموو حەسنا کچ |
گەر ئەشرەف و مەحبووبە یووسف کوڕی یەعقووبە | کچ بوو بە خڕیداری یەعنی کە زولەیخا کچ |
سیددیق و عەزیز هەروەک یووسف کە نەبی بوو کوڕ | سیددیقەیی مەعسوومە وەک داکی مەسیحا کچ |
بابێکی هەیە دونیا بۆ عەشقی مەجازی، بەس | نالی چییە ئەو بابە: ئادەم کوڕ و حەووا کچ |