دیوانی کوردی/ک
Appearance
1
[edit]تا کەی بکێشم ئەی سەنەما ئاهی دەردناک | وەختە تەنم بە فڕاقت ببێ بە خاک |
نەشئەی فیراقی تۆیە کوڕەی سوخمەی قرمزی | وا لێو بەبارم، ڕەنگ زەرد و سینە چاک |
چاوم ئەگەرچی مەنزەرە بۆ کل تەلعەتێ | والّلە ما نظرت بقلب الا سواك |
دەستم لە تۆ نەششتووە نەڕۆیوم هەتاوەکوو | خۆشە گیانە قەتڵی سەر و مەرکەزی هیلاک |
غوربەت عەزیزم هەر ئاوی چاوە بەبێ ڕەقیب | ناوت دەهێنم هەمیشە بەبێ ترس و باک |
عومرم ئەوەندە کافییە ساتێ بە بێ ڕەقیب | انظرُ الی جمالكَ روحي يَكن فِداك |
شەرحی فیراقی کوردی بە کەس ناڵێم ئێستەکە | أروي جَمعَ حاَلتي حينَ يَراك |