دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت
Appearance
بۆ شێخ حەسەنی قەرەچێوار
دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت | تەماشای حاڵی مەنسووبی سەگی بەر قاپی دیوانت |
ڕەواهی غیرەتە بۆ تۆ سەگی قاپیت بۆ ئەم حاڵە | ئەسووتێ و بە مەئیووسی فەقیری دیدە گریانت |
مەدە تۆ بی و خوا، یا پیر نەماوە قووەیی تامول | دەوایی دەردی کاریم کە، سەر و ماڵم بە قوربانت |
ئەوانی هیممەت و لوتفە، دەسە و داوێنتم ئەلئامان | تەداوی زامەکانم کە تەبیبا تۆ و قورئانت |
ببەخشە مینە بەو نوورەی کە شوعلەی ڕوویی تاهایە | لە ڕێگەی ڕەحمەوە سەیرێ بە حاڵم کە بە چاوانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|