دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم
Appearance
دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم | برینم زۆر کوله چارم نييه لەو زاری یوو شینم |
هەتا ئێستێ خەیاڵ وابوو که ڕەحمم پێ دەبا جارجار | له مەولاوه ئومێد چۆن بێ کە ڕۆیی عومری شیرینم |
لەگەڵ ئەم بەخته نازانم مودارا چۆن بکەم ياران | به دائيم هەر لەسەر ئەم فيكرەيه بڕژێنیتن خوینم |
سەبووریم کەی دەبێ بێ چاوی بیماری له بیماریم | بەبێی ئەو فائیدەی نادا دوعای تەسكين و ئامینم |
ئەگەر فەرمووی لە ئەم حاڵە چلۆن ما سافی تا ئێستێ | بە یادی تۆیە وا ماوم، بە فیکری تۆیە وا ژینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|