دەردی دووریم چەشتووە ژەهری فیراقم نۆشییە
Appearance
دەردی دووریم چەشتووە ژەهری فیراقم نۆشییە | بۆیێ کە خۆشیم نەخۆشی و نەخۆشیم خۆشییە |
ئاشی بەختم باوی غەم گەردوون دەگێڕێ بۆیە وا | مایەیی عومرم بەلاشەو وا پەڵاسم پۆشییە |
ڕۆژ لە فیکری عارزی، خۆراکی من خۆێنی دڵە | شەو بەیادی زولفەکانی نووستنم بێدارییە |
دڵ نەفامە گەر بڵێ عەقڵم بۆ لای لەیلا دەچم | هەر بە مەجنوونی دەگا پێی، قوڕ بە عەقڵ و هۆشییە |
ئاسنێ سارد بوو لەپێشدا دڵ لە بێ یار و کەچی | گەرچی ئێستێکە لە کوورەی عەشقی دائیم جۆشییە |
وا بەهار هات سۆفی ئەسڵا سا جلی ناوێ، کەچی | بۆ ڕیا بەرمارەکەی دائیم بە شان و دۆشییە |
شەڕ لەگەڵ بەختی بەد و چەرخی کەچ و دونیایی دوون | مەیکە سافی نەفعی وان نابێ بە سەعی و کۆشییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|