دەردی غەمی دڵدارە کە وا عاجز و پەستم
Appearance
دەردی غەمی دڵدارە کە وا عاجز و پەستم | وەرنێ بە بڵندی وەکوو لووتکەی ئەڤەرستم |
ئەو شۆخە کە هاوسوحبەتی ئەییامی غەمم بوو | داغی جگەرم بۆ چی لەپڕ دەرچوو لەدەستم |
غائیب لە دوو دیدە، وەرە سەربانی دوو دیدەم | بێ دیدەنی تۆیە شەو و ڕۆژ بادەپەرەستم |
تەئسیری فیراقت منی خستۆتە خەیاڵی | لەو ڕۆژەوە ئەترسم کە بڕۆم بت بپەرەستم |
ئەی یار بزانە سەبەبی مات و مەلوولیم | دووریی تۆیە غەمبارە بە دائیم دڵی پەستم |
ڕازی بە قەزا، جەوری ڕەقیب تانەی ئەغیار | بێدیدەنی دیدارتە وەڵڵاهی مەبەستم |
خۆزگە لە دووچاوی منەوە ڕووی خۆت ئەبینی | ئەوساتە ئەبی حاڵی کە بۆچ سەرخۆش و مەستم |
من بووم لە ئەزەل هەمنەفەسی مەجلیسی ڕەندان | مەستی قەدەحی بادەخۆریی ڕۆژی ئەلەستم |
عورفی سەرت وا دیارە لەگوێ قەبرە ئەلەرزێ | عومرم بە حەسابی سەری ساڵ سێ یەک و شەستم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|