دەردە دڵ لەلای یەزدان
Appearance
خوا با بەس بێ دەرەلنگ دڕاو | بەس بێ موحتاجی بۆ نان و بۆ ئاو |
چل و دوو ساڵە من دروست کراوم | ڕزقی ساڵێکی خەڵقت پێ نەداوم |
دەست بڕیوم لە هەموو لایێ | بە هیچ کلووجێ تەسەلام نابێ |
بۆ لای هەرکەسێ کە پەنا ئەبەم | داوای ڕبەیەک گاڵی لێ ئەکەم |
ئەڵێ خەم مەخۆ خوا ڕەزاقە | پیاوی بێ باوەڕ مەعلووم فاسقە |
تەواو لێم ئەگرێ ڕێگەی ڕووناکی | ئەمکا بە فاسق لەباتی چاکی |
یا ئەڵێ هەرکەس کە دیانی داوە | مەعلووم کە دیانی بۆ نان داناوە |
توخنی حیکمەتی خوا نەکەوی | سەری بێ ڕۆزی وا لەژێر زەوی |
تۆ دیانت دامێ نانم پێ نەخوارد | هەموو هەڵوەرین بەهەناسەی سارد |
نیم لە ژێر زەوی و ڕۆزیشم نییە | ئیتر شاردنەوەی فایدەی چییە؟ |
خوا با بەس بێ قسەی بێ سەمەر | وەعدەی من و تۆ، دیوانی مەحشەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|