دەمێ بوو چاوەڕێی بادی سەبا بووم
Appearance
دەمێ بوو چاوەڕێی بادی سەبا بووم | تا بێنێ نامەکەت دەست بە دوعا بووم |
سەد شوکری خوا گەیی مەرقومی موعەتتەر | دەرلەحزە شناوەری یەممی سەفا بووم |
ناگا بە کەمەری کەرەمت شاخی شنروێ | بەو لوتفەی کە فەرمووت مەدیونی وەفا بووم |
تەن خەستەیی گۆپاڵی دەردی فیراقت | بەو عەبهەری نامەت نائیل بە دەوا بووم |
ناتیق بە مەسەل تەیرێ ئەسیر بووم و ئەمێستا | وەک بازێ وەهام و لەو داوە ڕەها بووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|