Jump to content

دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین

From Wikisource
دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین (1965)
by مینە جاف
303810دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین1965مینە جاف

بۆ مردنی مامی خۆی «ڕەزا بەگی فەتاح بەگ»

دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین زەلزەلەی حەشرە مەگەر ئەم حاڵە کەوتە سەر زەمین
دیارە خۆ ئەمڕۆ قیامەت هەڵنەساوە ئەی ڕەفیق وا موحەقەمە «ڕەزا بەگ» مردووە لێم بوو یەقین
ڕوو لە هەر لایە ئەکەم هاوار و ئۆف و ناڵەیە جێگەیە دەست ناکەوێ بێ باوکەڕۆ و یەقەدڕین
دەنگی باوکەڕۆیە تێت و کاکەڕۆیە و مامەڕۆ هەر براڕۆیە لە سەر یەک تێت و ئاغاڕۆی حەزین
با منیش شینێ بکەم هەر وەک ئەوان ئەمما بە بەیت هەر بە ناو ئیسمی غەزەل بێ، پڕ لە مەعنا و ئاگرین
***
وا نەزانی پاش حمەد بەگ کەس نییە ڕۆی بۆ بکەم یا بە تۆ تازەی کەمۆ، ئینجا ڕەزا بەگ مامەڕۆ
میری عالی هیممەت و کانی شەرافەت مامەڕۆ مەنبەعی شەرم و حەیا ڕۆحی نەجابات مامەڕۆ
بەحری عەزم و غیرەت و دەرک و فەراسەت مامەڕۆ ساحیبی ئیحسان و عەدل و خەیر و تاعەت مامەڕۆ
خۆت بە مونسیف دائەنا لەم کۆچە ئینسافت نەبوو چونکە تا ڕۆژی قیامەت هەر بڵێم من مامەڕۆ

1942/12/8


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).