زانایان ئەڵێن کە ئەم جیهانە
Appearance
زانایان ئەڵێن کە ئەم جیهانە | شوێنی یەک کوشتنی زیندەوەرانە |
هەروا بڕوانە هەرچی گیاندارە | بەسەر خوار خۆیا زاڵە و زۆردارە |
پشیلە بۆ مشک تانجی بۆ کەروێشک | گورگ بۆ بزن و مەڕ، بۆ کەری بێ مێشک |
جگە لە مانەیش لەناو خۆیانا | سەگ و بەران و بارگیر شەڕیانە |
بەڵام هیچ کامیان وەک ئادەمیزاد | خەرمانی گیانی یەک نادەن بە باد |
جاران بە شیر و تیر کەم ئەکوژرا | ئێستا بە بۆمبا لەش کەوتە سەحرا |
بە گوناهی خۆی ئادەم دەرکرا | میراتی شەڕی بە ئێمە بڕا |
لایێک خوا فەرمووی «وَلَا تَزِرُ» | لایێکیش «بَعْضُ لِبَعْضٍ عَدُو» |
هەموو تیرەیەک بوونە برای یەک | لە ناو ئێمەدا ماوە شەڕەسەگ |
دەستی سیاسەت تێکمان بەرئەدا | وەک یەک ئەماندا بە کەللەی یەکدا |
خوایە کۆنەکان ئەگەر بکوژی | ئەوسا ئەتوانم بڵێم کورد ئەژی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 834
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|