زانست بێ نرخە
Appearance
برا مەغروور مەبە هەرگیز بە جەوهەر | مەنازە قەت بە تەحریر و بە دەفتەر |
درەختی فەزڵ غیر از بینوایی | نەبینراوە کە قەت -------- |
لە مڵکی زیرەکی کەی داری ئومێد | ڕوا و بەخشی بەخاوەن مڵک سێبەر |
چە بێ سوودە برا هەوڵ و تەقالام | چلۆن دێ خوێن لە ڕەگ مرد و بە نەشتەر |
دەکێ دێ؟ شاخی ئاهو سێوی بگرێ | وەیا ژیرێ نەبێ بۆ نانی مضطور |
زەمانە هیچ بەخێو کەر بوو بە عومری | فەڵەک هەر دوون پەرست و سپڵەپەروەر |
ئومێدی پیاوەتی کردن بە غەیرە | وەکوو کون گرتنی زامە بە خەنجەر |
فەڵەک هەم یاوەری پیاوێکە بێ شک | نەزانێ فەرقی حوشتر خا لەگەڵ کەر |
لە چز دووپشک چە دەرمانێ ئەبینی؟ | لە قانع هەر ئەوەندەیش زێڕ و گەوهەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|