Jump to content

زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە

From Wikisource
زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە (1950)
by پیرەمێرد
305767زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە1950پیرەمێرد
زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە داوی دڵانە و بۆ مل کەمەندە
پەرێشانییەکەی بەختی کوردانە کەس ڕاناکێشێ و خۆی سەرگەردانە
موی زەنگی یەکن لە بنیاتەوە شانەیش ناتوانێ لێکیان کاتەوە
خۆزگە وەک تووکی قولەڕەش ئەبووین دەئاڵاینە یەک هیچ تێک نەدەچووین
شۆخ و شەنگی یار بە دەمی تەنگە دەمی فراوان بۆ جەماڵ نەنگە
بەش و نەسیبی کورد دەمی یارە ئەمەندە تەنگە دەم بە هاوارە
ئاسمان ملی دانەواندووە کورد دانانەوێ بۆیە ماندووە
لێی گەڕێ توخوا با هەر سەربەرز بێ نەنگە بۆ گیانی بە ترس و لەرز بێ
لە ڕێی میللەتدا مردن مەردییە مردن مردنە لینگەفڕێ چییە
ئازادە سەری کەوتە کڵێشە بێستوونی ستەم ئەبڕین بە تێشە
بەڵام داخەکەم ئێمە فەرهادین بە تەفرەی شیرین وا ڕەنج بە بادین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 827


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).