زوڵمەتی یەڵدا؛ دەگەڵ نووری مسەووەر، تێکەڵە!
Appearance
زوڵمەتی یەڵدا؛ دەگەڵ نووری مسەووەر، تێکەڵە! | یا: دەگەڵ هەنیەت، سەری زوڵفی موعەنبەر، تێکەڵە! |
لەشکری ئەگریجە و زوڵفن، بەتاراجی دڵان | یا: بەیاری یەک سپاهی هەفت کیشوەر، تێکەڵە! |
شەهدی گوفتاری لەبی، وەک شەککەری شیرینتە! | یا: لە جامی گەوهەریندا، شەهد و شەککەر، تێکەڵە! |
خاڵ و خەتن؛ بوونە زیبی تەلعەتی ڕەنگینی تۆ! | یا: لە ناو میجمەر، بخووری عوود و عەنبەر، تێکەڵە! |
نوتقی ڕوح ئەفزاتە، لەو لەعلی لەبی جانبەخشەدا! | یا: بەئاوی زیندەگیی، حەوزێکی کەوسەر، تێکەڵە! |
گەردنی مینای تۆیە و لێوی تۆیە و چاوی تۆ! | یا: لە بەزمی مە، مەی و مینا و ساغەر، تێکەڵە! |
سینەتە جانا! کە دەدرەوشێ؛ لە بن تاری حەریر! | یانە: مەهتابە، دەگەڵ دیبای شوشتەر، تێکەڵە! |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|