زۆر دەمێکە ئارەزووی ماچێکی چاوت ئەکەم
Appearance
زۆر دەمێکە ئارەزووی ماچێکی چاوت ئەکەم | مەیلی بۆنی تاڵێکی ئەگریجەی خاوت ئەکەم |
تۆ کەژاڵی ناسک و خرپنی دەشتی سەفای | منی سەوداسەرەکەت بە نقورچ ڕاوت ئەکەم |
ئاتەشگا بێ یا کەنیشت مزگەوت بێ یان خانەقا | لەهەر کوێ بێ وەزیفەم هەر زیکری ناوت ئەکەم |
بێ خەرمان دەم بەخەندە پێ بنێ دیوانەکەم | لە لالەزاری شیعردا نوقمی گوڵاوت ئەکەم |
گەرچی شێری بێشەڵانی عیززەت و جاهم ئەمن | وا زەلیلی نازتم تەڵەبی دوات ئەکەم |
جان بە قوربان ئەکەم سەر ئەنێمە ڕەهنەوە | دڵ وەک شاهییەک مووعەللەق بە تاسکڵاوت ئەکەم |
گەر بە لوتفی خۆت بپرسی حاڵی زاری عاشقت | سەد وەکو ناتیق بە بەردەی چێ و ئەلف و واوت ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|