Jump to content

زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ

From Wikisource
زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ (1950)
by پیرەمێرد
305855زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ1950پیرەمێرد
زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ کەچی بۆ نەزان دەست ئەسووتێنێ
ئەوی بیزانێ و بیهێنێتە کار لە ئاگر ئاڵتوون ئەبا بە خەروار
ئەوەیش نەیزانێ کە چی پێ ئەکرێ دووکەڵ و خۆڵ و گەرمای پێ ئەبڕێ
گەورەیش بە سروشت وەک ئاگر وایە خراپە و چاکەی وا لە بارایە
بەڵام بەو شەرتەی بە عەقڵ و فنوون یا بۆ ماکینە یا بۆتەی ئاڵتوون
بە کاری بێنێ نەوەک بۆ خەرمان پێی بسووتێنێ و زیان بۆ خزمان
ئەڵێن کە قەومێک ئاتەش پەرەست بوون ئەو خەرافاتە ئێستا بەسەرچوون
ئایینی ئیسلام دیموقراتییە موسوڵمانی ڕاست ڕوو لە هاتییە
ئێمە عەقڵمان وەها ببڕێ لەم لاو لەو لامان ئاگر ئەگڕێ
وا چاکە وەک ئەو ئەسحابەی سەفەین لە هەرا خۆمان بێ تەرەف لادەین
نانی موعاویە و نوێژی پشت عەلی لە مەعرەکەیش دا «جلوس التلِ»

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 900


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).