زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ
Appearance
زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ | لە مار چاکترە بە ژار ئەکوژێ |
خۆ هێجگار دووپشک لە کردەی بەدا | هەرچی هاتە پێش پێیەوە ئەدا |
لەم دوانە بەدتر بەنی ئادەمە | وەزندمان بۆ یەک بە دەست و دەمە |
بۆ یەکێ ناڵێم کەس گوێی لێ بگرێ | ئەم ئاگرە تا بێ زیاتر گڕ ئەگرێ |
باقڵ ئەم جارە ئاگری زەردەشتە | مووشەدەمەکەی شنۆی بای وەشتە |
وا دەردەکەوێ ئاخر زەمانە | چونکوو دەورێکە باوی ژنانە |
کە پیاوان ڕیش و سمێڵیان تاشی | من وتم ژنان ئەبنە بێگباشی |
دەمێکە بە دڵ من چاوەڕوانم | چونکوو من ڕەسمەن کوێخای ژنانم |
وا جینسی خەشین سەر و دەست ئەبڕن | هەر جینسی لەتیف دڵ نەرمترن |
کە ژنان دەستیان گەیشتە کوتەک | پیاوان ناچارن بچنە بەر خەڕەک |
هەلی هەلهەلەی کچانمان هەڵکەوت | سەردار و سەرەک وەک بێسەری کەوت |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 903
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|