زەمزەمەیە گریانە لەنێو مەجلیسی عەشقا
Appearance
زەمزەمەیە گریانە لەنێو مەجلیسی عەشقا | ساقی خەبەری داوە کە یار نایەتە یاری |
قەد نابیە ئەو دڵبەرە فەریادی من و تۆ | سەدپارە کەبابی دڵەکەت بێنی بە دیاری |
دوو جۆگەیی خوێنینە بەسەر سەفحەیی ڕووما | گوڵ گوڵ بووە دامێن و کەنارم وەرە دیاری |
ئەو خاڵە زوخاڵێکە بەنێو بۆتەیی دڵما | ڕۆحم ئەکوڵێنێ بە نەفەس کوورەیی ناری |
ئەی مورغی ستەمدیدە ئەسیری لە قەفەسدا | بۆ خۆت و وەتەن بگری کە سەمخوردەیی ماری |
دەست ناکەوێ تریاکی من و تۆ لە عێراقا | با شیکوە بەرین بە لیقای حەزرەتی باری |
قوڕ پێوە! یەخەت دادڕە بۆ خۆت بە کەساسی! | ئەی کوردی هەژار ئێستەکە بێ یار و دیاری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|