Jump to content

ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە

From Wikisource
ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە (1950)
by پیرەمێرد
305379ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە1950پیرەمێرد
ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە بۆیە شەڕەدار زۆرە لەم شارە
ئەو قەومەی پیشەی دەوەن بە ئاشە سێبەری ڕوەو ڕۆژە لە پاشە
ئەو پیاوە گەورەی کە خۆش باوەڕە بەدەست خەڵکەوە مێکوتی ساوەرە
زینهار خواردەستت بە کەم مەبینە بۆیە بە کینە، لێت نائەمینە
هی وامان هەیە دێتە لات خۆشێ بە خۆت نازانی، تا دەتفرۆشێ
بە بەندیخانە پیاو عاقڵ دەبێ هەندێ سەرچڵ و زۆرەمل دەبێ
هەندێ بە فریو گەیوەتە پایە شەیتان لە بەرگی فریشتە دایە
کەسێ بوێرێ بیسمیللا بکا وەرە سەیر کە چۆن ئابڕوویان تکا
سەلاحییەتی ساڵحانم نییە بڵێم: ئەمە ڕەش، ئەمە سپییە
کە کەلیمەی «ڕەش» وەرگەڕێتەوە دەبینی شەڕی لێ دەبێتەوە
جەژنی میلاد و ئێمە یەک کەوتن ئێرە بۆیە یەک ناکەون، چەوتن
جاران «حاجیلە بە خێری» باو بوو لە بەختی ئێمە گوێزی بێ ناو بوو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 464


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).