Jump to content

ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت

From Wikisource
ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت (1936)
by ئەدەب
310007ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت1936ئەدەب
ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت تا سەحەرگاهان پەیاپەی بێو لەبالەب جامەکەت
چاوەکەت جامی شەراب و ماچی لەب: بادام و قەند جامەکەت دا؛ یەک مەزەش لەو گوڵشەکەر بادامەکەت
جامی مەی لەبڕێزکە، با تێی کەوێ عەکسی هیلال تا ببینی چۆن لە هەنیەت؛ جەمعە: سوبح و شامەکەت
خاڵەکەت مەحوە لە تیشکی تەلعەتی مەه، ئەلعەجەب ئیختیراقی زوهرە واقیع بوو، لە ماهی تامەکەت
کەی دەبێ شەو تا سەحەر، هەمبەستەری من بی و ئەمن بیکەمە باڵین: شەدەی زوڵفی حەریری خامەکەت؟
مودەتێکە مەیلی جارانت نییە جانا بەمە گەرنە، جارێکم دەدی؛ یا نامە، یا پەیغامەکەت
خاڵی تۆ، دانەی فەریب و زوڵفەکەت: دامی بەڵا مورغی دڵ، چوو دانە بچنێ؛ کەوتە حەلقەی دامەکەت
گەرچی بێ شیرینیی نامت، مەززەیی نابێ کەلام هەر لەبەر تەعنەی ڕەقیبانە، کە نابەم نامەکەت
پێش ئەوەی بمرم، وەرە دیداری ئاخر لێت بکەم مەیخە دیدار ئاخیرەت، ئەو بەندەیی ناکامەکەت
بۆ بەتیری غەمزەکانت، زەخمی دیکەم لێدەدەی؟ خەستەیە وێستا ئەدەب سەرتۆژی نەبووە زامەکەت


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.