ستایشی مامۆستا بەشیر موشیر
Appearance
شاعیرێکمان لێ پەیا بوو تازە میللەت موژدەیە | بولبولی باغی گوڵە شمقاری کێوو هەردەیە |
چاوی پیاوانی گەلت ڕوون کرد، دڵان خۆشە بەتۆ | ئەی بەشیری خۆش خەبەر ئەم موژدەیە خۆش موژدەیە |
ماوەت و تاقە بەدەست ئەبڕی، زمانیشت غەزەل | پیریش هەروایە وەستا، مەردی کارو کردەیە |
کار کەرو زانا کە تووشی دەردی گەل بن چەند خۆشە | کارکەریشمان خوا شوکوربێ موبتەلای ئەم دەردەیە |
ئەی ئەسیری دەم بەدەم شاعیر لە میللەت زیاد ئەبێ | حاجی عەبدولقادری کۆیی وەلێ سەرکردەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|