ستایشی پێغەمبە
Appearance
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
سەر ئەوەش کردەی وەهابوو خارق ئەلعادە وەها | أشهد باللة دەڵێ پێغەمبەرە بێ شک محەممەد مستەفا |
** | |
نیشتمانی مەککە بوو مەککەش لە عالەم مونزەوی | دەستی تەعمیری نەدابوو دەوڵەتی عالەم بەوی |
دوور لە عیلم و سەنعەت و شارانی گەورانی زەوی | مەدرەسە و مەکتەب نەبوو یەک یەک هەبوو نووسەر لەوی |
تەبعی خەڵکی مل هووڕو توندو نەزان سەرڕەوی | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
خۆی لەدایک بوو لە مەککە لای مەدینە بابی مرد | بوو بەدوو ساڵە کەچی باپیری، بابی بابی مرد |
قدرة الله هەرکە شەش ساڵەی تەواوکرد داکی مرد | دەستیشی زۆر زۆر تەنک بوو هەرکە خۆی ناسی چە کرد |
باب و داکی زۆر فەقیربوون ماڵ و میراتی نەبرد | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
شیرەخۆرە چوو بەدایەن دایەنی لادێیی بوو | ڕووتەڵ و بێ خانمان و بێ نوێن و سایە بوو |
سێبەری هەورێ لە بۆ ئەحمەد، لەوانیش سایە بوو | هەرکە پێی گرت گەشتی بۆ سەحراو سەیری ساوە بوو |
پەروەرش وابوو لە عەقڵا کەس بەوی هاوتا نەبوو | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵ موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
قافڵەی خاتوو خەدیجەی بردە شام و هاتەوە | دچووە ئەشکەوتی حەڕا ڕۆژێ شەپرزە هاتەوە |
پرسی لێی خاتوو خەدیجە تێک چووی بۆ؟ چیتە وا؟ | سنگیان شەقکردم و شتیان و لێکیان نایەوە |
سوورەیی اقرأ مەلایک پێمی وت خۆنرایەوە | ست خەدیجە و خاڵی وتیان: تۆ رسول اللةی ئەوە |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
بوو بەپێغەمبەر لە چل ساڵە لە مەککە زانرا | دەعوەتی دینی موبینی کرد و بانگی لێ درا |
تاکو دە ساڵ دەعوەتی خێڵی قورەیشی لێ کرا | کەڵکی چەندانی نەبوو ئەو سەروەرە ئەزیەت کرا |
بۆ مەدینە هیجرەتی فەرموو لەوێ گیرسا چرا | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
گشت جەزیرەی گرت بەسێزدە ساڵ بەحرێنیش لەگەڵ | خەڵکەکەی هەیکەل پەرست بوون گاور و جوو زۆر چەپەڵ |
گشتی کردە مؤمن باللة، نەما لات و هوبەل | میللەتی وای پێ گەیان تەسلیمیان بوو چەند دووەل |
قەیسەرو کیسرا نەما عینوانیان بوو بەمەسەل | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
بۆ عەمەل قورئانی هێنا گفتی یەزدانە ئەوە | تاکو نەفخی سوور ئەبێ، دەستووری ئینسانە ئەوە |
حەربی ئێستایش مەوزیعی تەرتیب و پیلانی ئەوە | عەهد و پەیمانی قورەیش عەقڵی حەیرانی ئەوە |
گەر مەدەنییەت هەبێ ئاساری ئینسانی ئەوە | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
** | |
خوێندەواری هیچ نەبوو تەوراتی خوێندبێتەوە | یانەخۆ ئینجیلی عیسای دیبێ لێی وردبێتەوە |
زەند و ئاویستای مەجووس دەرسی نەدی بوو خۆ لەوە | هەر دەستووری ئەهریمەن خۆ نەبوو باسی ئەوە |
أشهد بالله ڕەسولی خوایە خوا کردی ئەوە | |
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا | مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|