Jump to content

ستەمکاری

From Wikisource
ستەمکاری (1950)
by پیرەمێرد
306096ستەمکاری1950پیرەمێرد
هەور ئەگری بە کوڵ، گوڵ پێئەکەنێ باوک و فرزەندی بێرەحم ئەنوێنێ
نێرگز بە بۆنەی چاوی مەستەوە ئەژاکێ لە دەس دەستاودەستەوە
گوڵاڵە ئاڵای ئاڵ و واڵای خۆی بووە بە لەکەی داخی دەروون بۆی
بەڕەزا ئەڕوێ لە پەنا هەردا بای مەینەت سەری ئەدا بە بەردا
وەنەوشە شێوەی شینی شینی خۆی بووە بە باری گەردنکەچیی بۆی
پیشۆک لە خاکا بە خاکساری پەرێشان پرچە لەبەر هەژاری
خۆی لە ژێر خاکا ئەشارێتەوە ژنەلادێیی ئەیدۆزێتەوە
هەڵەکۆک کە باو لە بەفر ئەسێنێ بێڵەکان سەر و بنی دەردێنێ
شنگی شۆخ و شەنگ بە سنگێکی دار سنگی ئەشکێنن ئەیخەنە بازاڕ
لاولاو کە بە شەو ئەگەشێتەوە ڕۆژ ڕووی خۆی لە ڕۆژ ئەپێچێتەوە
مێخەک گەردنی هەڵئەقرتێنن سنگ و بەرۆکی پێ ئەڕازێنن
گوڵ بەو جوانییە ئەیخەنە مەنجەڵ جواناو ئەڕێژێ بە هەڵم و دووکەڵ
بە بۆنەی بۆنە وا ئەیخنکێنن ئامانی نادەن هەڵیەپچورکێنن
چیمەن کە سەوزەی نەوخیزی ناوە بە لەقەی فتبۆڵ پێپەست کراوە
ئەرخەوان پەنای بردە بەر مردوو لەویشدا ئەیکەن بە داری مردوو
ئەمە ناو ئەنێن سەیرانی بەهار!! منیش ئەڵێم: داد لە دەست ستەمکار!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).