سوور و سپیی و ناسکە وەک چووزەرە ڕێواس
Appearance
سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس | ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس |
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم، عەینی بلوورە | بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس |
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق | شمشێری برۆی سینە دەکا شەق وەکوو ئەڵماس |
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی | مەحفووزی بکەی ڕەببی مِنَ الجِنَة و الناس |
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە، لەو سەروە ڕەوانە | لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس |
موڵکی عەجەم و ڕۆمە بەهای بۆسەیی لێوی | دەیکەم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس |
تاهیر سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت | دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |