سوپاسی خوا
Appearance
ئەی خالقی سەماوات سوڵتانی ڕەبی ئەرباب | بێ ئیحتیاجی وەسفی تۆ موستغنی لە ئەلقاب |
گەر مەیلت بێ بەعاسی، فردەوسی پێ ئەبەخشی | یاخوا ئیرادە فەرمووی دۆزەخ ئەدەی بە ئەسباب |
بێ قیمەت و بەهایە ئەلتاف و نعمەتانت | لە قەبزی دەستی تۆیە ئەرواحی جەمعی ئەحزاب |
سوڵتانی بەڕ و بەحری بێ کەشتی و تەیارە | دێنیتە دەر لە بەردی خاراوە ئاوی میزاب |
تاقی ئەکەیتەوە دڵ ئەیوبی بوردەبارت | ڕوخسەت ئەدەی کە شەیتان بۆی چێتە کونجی میحراب |
بۆ کیمیای وەسڵت لە کونجی مێحنەت ئاباد | سەد وەک نەسیر و لوقمان بێ نەشئە بوون لە سیماب |
قانع بە زوانی کوردی وەسفی خوای ئەنووسی | تا کەس نەڵێی بەکوردی نەکراوە وەسفی وەهاب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|