سپاسی یەزدان (II)
Appearance
خوا بە خواییت زوانم لاڵە | لەباسی تۆدا چوونکوو مەحاڵە |
تۆ بناسرێیت بە عەقڵی ئینسان | ئیتر باسی تۆ چۆن بکەم بەیان |
هەر وەک شێعرەکەی خاجەی شیرازی | شێخ موسلیحەلدین خوای لێ ڕازی |
ئێمە ناتناسین حەقە ناسینت | حەقە پەیڕەوی ئایین و دینت |
تەنیای بێ شەریک، جێی هاوارم تۆی | خارج لە باسی هێزی گوفتوگۆی |
من ئیقرار ئەکەم بە خودایی تۆ | بە لامەکانی و بەتەنهایی تۆ |
چەن خۆشە کە تۆیش بەو ڕەحمانییە | من قەبووڵ بکەی بەم نوقسانییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|