سکاڵا
Appearance
لە سەمای بەرزی ناوبانگی حوسنا | تاقە ستارە! |
نەبووی لە وزەی دەست کورتیی منا، | ئاشکرا و دیارە! |
هەر لەبەر ئەوە ڕووم لێ وەرگێڕای | یەکەم تەسادوف |
دڵەی حەسساس نا، بەردم پیشان دای | بەڵام تەئەسسوف: |
وات زانی کە من موستەغنی و غەڕڕام | حەریستربووی لێم |
تێ هەڵچووی بە دەم، ئیشارەت، پەیغام | پەیمانت دا پێم...! |
هەیهات! مەلی دڵ، خوێنگەرمی شەباب | تەفرەی ئاسان بوو، |
کەوتە شوێن قسەت، فڕی بە شیتاب، | وێڵی ئاسمان بوو |
کەچی نەیشتهێشت بێ لەسەر سینەت | بنیشێتەوە، |
لات برد لە ڕێگای هەوای مەحەببەت | دوورت خستەوە! |
*** | |
مەلی ناو فەزای ناموتەناهیم! | دڵی لاوم ڕۆ! |
مانووی ئینتیزار ڕێی وەعدەی واهیم: | نووری چاوم ڕۆ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|