سۆزی پیرەمێرد (II)
Appearance
یاران فەرهادم، یاران فەرهادم | بە وێنەی فەرهاد هەر ڕەنج بە بادم |
هەم مەجنوونیشم لە هۆش ئازادم | کوردێکی پەتیم بۆیە ناشادم |
دوو عاشقی کۆن هەردوو ناودارن | هەردووکیان کوشتەی عەشقی دڵدارن |
هەرچی شاعیرە بۆ ئەفسانەی عەشق | پیشەی ئەوانیان کردۆتە سەرمەشق |
تاهربەگ ئەڵێ: یاران فەرهادم | جێنشینی خاس قەومی فەرهادم |
وەلی دێوانەش ئەڵێ: مەجنوونم | دێوانە، وارس قەومی مەجنوونم |
ئیتر مەجنوونە یاخود فەرهادە | تەرانەی عاشق داد و بێدادە |
یەکێکیان مەجنوون قەیسی عامری | ئەوی تر فەرهاد لە دنیا بەری |
فەرهاد کوردێکی دەوری بێستوون | لە عاشقیدا شێتتر لە مەجنوون |
مەجنوون هیچ نەبێ لەیل دڵخوازی بوو | لە منداڵیشدا لەیل هامڕازی بوو |
فەرهاد بە تەفرەی شیرینی بەدناو | هەر لە خۆیەوە پێی خۆی خستە داو |
نەدیو، نەناسیاو، ڕەدوو کەوتبوو | وەک کچە مەنگوڕ هەڵیانگرتبوو |
بە سیاسەتی ڕەقابەت هێنای | فەرهادی کردە دۆستی جانفیدای |
خوسرەو لەشکری ئیسفەهانی بوو | شیرینیش ڕێکەوت فەرهادی بۆ بوو |
فەرهاد ئەیزانی کە بۆ ڕەقابەت | پێی ئەکەوێتە داوی سیاسەت |
بە عەشقی شیرین تەشوێی ئەوەشان | بە زۆری بازوو کێوی ئەڕووخان |
شیرین و خوسرەو بوونەوە بە یار | فەرهاد قوڵنگی خۆی لێ کەوتە کار |
خۆ من عاشق نیم عەشقیش نەماوە | لە ناو دڵخوازا بێ شەرمی باوە |
بەڵام من لەسەر عاشقانی پێشووم | تەشوێی سیاسەت بووە بە تێشووم |
ئەمەوێ کێوی بێستوون کون کەم | بە زمانی شیرین شوێنی خۆم ون کەم |
ئاخ چی بکەم لەگەڵ سەرنویشتی خوا | کورد بە قاڵەی دەم زوو تەفرە ئەخوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|